ئورفە
هاوسەرۆكی گشتی هەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش سەردانی شارۆچكەی سوروچی كرد و زانیاری لە بارەی رووداوەكانی ئەو ناوچەیە وەرگرت.
سەلاحەدین دهمیرتاش لە بارەی روونكردنەوەكانی حكوومهتی توركیا بەوەی "كۆبانێ ناكەوێتە دەست داعش و هەموو پاڵپشتییەك بۆ كۆبانێ دەكرێ" گوتی: "هیواخوازم ئەو پەیامە بێتەجێ".
هەروەها دهمیرتاش بۆ رۆژنامەنووسان لە مبارەیەوە رایگەیاند: خەڵكانێكی زۆر بۆ پاڵپشتی لە بەرخودانی كۆبانێ هاتوونەتە شارۆچكەی سوروچ، هاوكات بەو هۆیەوەش سوپاسی ئەو هاوڵاتیانەی كرد.
سەلاحەدین دەمیرتاش روونیشیكردەوە كە داعش رێكخراوێكی دڕندەیە و هێزەكانی یەپەگەش نزیكەی 20 رۆژە بەرەنگاری ئەو رێكخراوە دەبنەوە.
هەرلەوچوارچێوەیەشدا هاوسەرۆكی گشتی هەدەپە جەختی لەوە كردەوە، یەپەگە بێجگە لە پاراستنی باڵەخانە و ناوەندی كۆبانێ شەرەف و شكۆی هەموو خەڵك دەپارێزن.
دەمیرتاش ئاماژەی بەوەشدا، داعش تا ئێستا دەتوانێ لە سوریا و وڵاتانی جیهان تانك و چەكی قورس دابین بكات.
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، داعش لە موسڵ و شارەكانی سوریا چەكی قورسیان بەدەستهێناوە، بەڵام باوەڕیان وایە كە كۆبانێ ئارام و خۆشگوزەران دەبێ.
سەلاحەدین دەمیرتاش لە بارەی روونكردنەوەكانی حكوومهت بەوەی "كۆبانێ ناكەوێتە دەست داعش و هەموو پاڵپشتییەك بۆ كۆبانێ دەكرێ" گوتی: "هیواخوازم ئەو پەیامە بێتەجێ."