Hemın Othman Mohammed
18 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2016
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش رایگه‌یاند: "پارتێك نین له ترسی پارێزبه‌ندی یاسایی هه‌ڵبێین".
له وتارێكیدا كه له یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی پارته‌كه‌ی له سه‌رۆكایه‌تی لقی مووش پێشكه‌شی كرد، ده‌میرتاش ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه خه‌ڵكی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان وه‌ك برا ده‌ژین، تورك و كورد وه‌ك دوژمن له یه‌كتری ناڕوانن، به‌ڵكو عه‌قڵیه‌تی دوژمنایه‌تی له ئه‌نقه‌ره‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
ده‌میرتاش بۆچوونی خۆی له‌باره‌ی گه‌لی تورك خسته‌ڕوو و گوتی: "گه‌لی تورك، گه‌لێكه مێژوو و ریشه‌ی هه‌یه. گه‌لێكه له ئاسیای ناوه‌ڕاسته‌وه تا ئێستا ده‌وڵه‌تان و ئیمپراتۆریه‌تی هه‌بووه. ئێمه هیچ شتێكمان له‌سه‌ر ئه‌وه نییه. گه‌لی تورك زمان، كولتوور، مێژوو و نیشتمانێكی هه‌یه. ته‌نانه‌ت گه‌ر گه‌لی تورك بخوازێت یه‌ك گه‌ل و یه‌ك زمانی ده‌بێت. ئێمه هیچ شتێكمان له‌سه‌ر ئه‌وه نییه. ئه‌وه‌ی ئێمه قسه‌مان هه‌یه له‌سه‌ری ئه‌وه‌یه بۆچی كورد تێكه‌ڵ به‌وه ده‌كه‌ن. كوردیش گه‌لێكه. مێژوو و رابردوو و زمانی خۆی هه‌یه. گه‌ر بڵێین ده‌بینه یه‌ك گه‌ل، هه‌ر ده‌بێت ئینكاری له كورد بكرێت. تۆ هه‌ر یه‌ك گه‌ل به، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دان به مافی كورددا بنێ. هه‌ركاتێ دانت به مافه‌كه‌یدا نا و له ده‌ستووردا نووسیته‌وه، ئه‌وكات بابه‌ته‌كه كۆتایی دێت".
هاوسه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په ده‌میرتاش، ئاماژه‌ی به‌وه كرد گه‌ر حكوومه‌ت بخوازێت له ماوه‌ی یه‌ك رۆژدا شه‌ڕ راده‌گرێت و گوتی: "ئێمه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات نین. گه‌ر له‌سه‌ر دهسهڵاتبین رایده‌گرین. هێزی ئۆپۆزسیۆنیمان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه. پێش دابه‌شبوونی و پارچه پارچه بوونی وڵات كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن. رێگاكه و شێوازه‌كه‌ی دیاره. ئه‌و هه‌نگاوانه دیارن كه پێویسته بنرێن. له‌بری ئه‌نجامدانی ئه‌و كارانه، هه‌وڵ بده‌یت ئه‌وانه سزا بدرێ كه به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسیانه سیاسه‌ت ده‌كه‌ن، كه‌واته نیازی تۆ شتێكی دیكه‌یه".
سه‌باره‌ت به بابه‌تی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندیه یاساییه‌كان، ده‌میرتاش گوتی: "پارتێك نین له ترسی پارێزبه‌ندییه یاساییه‌كان رابكه‌ین. ده‌بینن ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت باجمان پێ بده‌ن قورسترین باج ده‌ده‌ن. ئه‌وانه له ژیانیاندا به ته‌نیشت گرتووخانه‌دا تێنه‌په‌ڕیون. ئه‌وانه جۆره كه‌سانێكن كاتێ به ته‌نیشت قه‌برستاندا تێده‌په‌ڕن له‌ترسا گۆرانی ده‌ڵێن. نیوه‌ی فراكسیۆنهكهم له په‌رله‌ماندا، نیوه‌ی ته‌مه‌نیان له گرتووخانه‌دا به‌سه‌ر بردووه. ئێمه به گرتووخانه‌كان ده‌ترسێنن. ئایا شتێكی له‌و شێوه‌یه بوونی هه‌یه".
هاوكات سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ره‌خنه‌ی له جه‌هه‌په گرت كه پشتیوانی له هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندییه یاساییه‌كان ده‌كات و گوتی: "له‌بیرتان نه‌چێت پارتی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كی به‌و شێوه‌یه ناوی ده‌چێته مێژووه‌وه. گه‌ر پارێزبه‌ندییه یاساییه‌كانمان هه‌ڵگیرێن ناڵێن ئاكه‌په هه‌ڵیگرت، ده‌ڵێن جه‌هه‌په هه‌ڵیگرت. چونكه به‌بێ ده‌نگی جه‌هه‌په، ده‌نگه‌كانی ئاكه‌په و مه‌هه‌په به‌س نییه بۆ هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندییه یاساییه‌كان. ده‌بینین با بزانین چه‌ند په‌رله‌مانتاری جه‌هه‌په ده‌بنه هاوبه‌شی ئه‌و تاوانه. چونكه ده‌ردیان په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په یه".