دیاربه‌كر
به‌پێی ڕاپرسیه‌ك كه ئه‌نجامدراوه له‌سه‌ر لایه‌نگرانی هه‌ردوو پارتی (PKK و BDP) له‌شاری دیاربه‌كر، ده‌ركه‌وتووه لایه‌نگرانی و ئه‌ندامانی ئه‌و دوو پارته كوردییه خوازیارن قۆناغه‌كانی ئاشتی سه‌ربگرێ و ئومێدی زۆریشیان له‌سه‌ر هه‌ڵچنیوه.
راپرسییه‌كه به شی توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی (زانكۆی دیجله) له‌شاری دیاربه‌كر ئه‌نجامیداوه‌و زیاتر له 1000 لایه‌نگری په‌كه‌كه‌و ئه‌ندامانی به‌ده‌په به‌شدارییان تێدا كردووه‌و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیان داوه‌ته‌وه.
پرسیاره‌كان به‌زمانی كوردی له‌سه‌ر كاغه‌زی راپرسییه‌كه نووسرابوو.
راپرسییه‌كه ده‌ریخستووه زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بوونه‌ته قوربانی شه‌ڕی دوور‌و درێژی نێوان په‌كه‌كه و ده‌وڵه‌تی توركیا، خوازیارن كه قۆناغی ئاشتی به ئه‌نجام بگات و ئومێدی زۆریشیان به‌و قۆناغه هه‌یه .
ئه‌نجامه‌كان به‌و جۆره بوون 74%ی ئه‌و كوردانه له‌و باوه‌ڕه‌ن كه پارتی ئاشتی و دیموكراتی BDP ده‌توانێ قۆناغی ئاشتی به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێ.
هه‌روه‌ها 75%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداریی راپرسییهكهیانكردووه له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی یه‌كپارچه‌یی خاكی توركیادان.
سه‌رۆكی به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی زانكۆی دیجله (پرۆفیسۆر دكتۆر سه‌بری ئهیگون) بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ گوتی
" شه‌ش مانگه قۆناغی ئاشتی له‌توركیا ده‌ستی پێكردووه، به‌ڵام ئێستا خه‌ڵك به‌ته‌واوی ئاگاداری ڕه‌وشه‌كه نین، هاووڵاتیانی كورد نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن رۆشن نییه چ جۆره ڕێكه‌وتنێكی نهێنی له نێوان حكومه‌ت و ئۆجه‌لاندا هه‌یه، هه‌روه‌ها له‌ڕۆژئاوای توركیایش هاووڵاتیان نازانن ئایا ئۆتۆنۆمی ده‌درێته كورده‌كان یان نا ئه‌مه‌ش به‌شی زۆری نیگه‌رانیه‌كانی هاووڵاتیانه"
به‌شدارانی راپرسییه‌كه له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی پارته سیاسییه‌كانی توركیا بۆچوونیان ده‌ربڕیوه‌و له‌و باوه‌ڕه‌ن هه‌وڵ هه‌یه بۆ به‌لاڕێدا بردنی پرسی ئاشتی له‌توركیا.
74% ی به‌شداربووه‌كان جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه (پارتی بزاڤی نه‌ژادپه‌رستی) و 75.4% یش پێیانوایه كه (پارتی گه‌لی كۆماریی) هه‌وڵی به‌لاڕێدا بردنی پرۆسه‌كه ده‌ده‌ن.