Şükrü Gündüz,Ömer Yasin Ergin
11 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2019
دیاربه‌كر - AA
سێ خێزانی دیكه به‌شدارییان كرد له‌و مانگرتنه‌ی ئه‌و دایكانه له‌به‌رده‌م باره‌گای هه‌ده‌په له دیاربه‌كر ده‌ستیانپێكردووه كه منداڵه‌كانیان رفێنراون بۆ شاخ.
ئه‌و مانگرتنه‌ی له لایه‌ن دایكان فه‌وزیه چه‌تینكایا، ره‌مزیه ئاككۆیون و ئایشه‌گول بیچه‌ره‌وه سێی ئهیلوول له‌به‌رده‌م بینای هه‌ده‌په‌دا ده‌ستپێكرا و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن هه‌ده‌په منداڵه‌كانیانی بردووه بۆ شاخ، به‌رده‌وامه.
مه‌همه‌ت كارەمان-ی باوك كه ده‌ڵێت 22 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر په‌كه‌كه ئه‌رجان كاره‌مان-ی كوڕیان له ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا رفاندووه، به‌شداریی له مانگرتنی دایكانی دیاربه‌كردا كرد.
كاره‌مان باس له‌وه ده‌كات 22 ساڵه هه‌واڵی كوڕه‌كه‌ی نازانێت و گوتی: "یان ته‌رمه‌كه‌یم ده‌وێته‌وه، یان ده‌مه‌وێت هه‌واڵێكم لێی هه‌بێت. كوڕه‌كه‌م چوو بۆ شاخ، جه‌رگی من سووتاوه. 22 ساڵ ئاسان نییه".
فاتما ئاككوش یه‌كێكی تر له‌و دایكانه‌ی به‌شداریی له مانگرتنه‌كه‌دا كردووه، رایده‌گه‌یه‌نێت كه پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سونگول ئاككوشی كچی رفێنراوه بۆ شاخ و دواتر دیمه‌نی كچه‌كه‌ی بینیوه كه چووه‌ته ریزه‌كانی په‌كه‌كه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویكردووه‌ته‌وه.
ئاككوش جه‌ختیكرده‌وه كه كچه‌كه‌یان له ته‌مه‌نێكی منداڵدا هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه و گوتی: "هاتم بۆ پارته‌كه هیچ زانیارییه‌كیان پێ نه‌دام. نه‌متوانی هه‌واڵی بزانم. كاتێك بردیان ته‌مه‌نی 15 ساڵ بوو. كچه‌كه‌میان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند و بردیان. پێنج ساڵه هه‌واڵم لێی نییه. ده‌مه‌وێت پشتگیریی دایكه‌كان بكه‌م".
حه‌لیمه شههیتئۆغڵو و مه‌جیده ئوسڵو كه له ئه‌رزەڕۆم-ه‌وه هاتوون، به‌شدارییان له مانگرتنه‌كه‌دا كرد.
مه‌جیده ئوسڵو رایده‌گه‌یه‌نێت كه ماوه‌ی پێنج ساڵه هه‌واڵی له خوشكه‌زاكه‌ی نییه و گوتی: "ده‌مه‌وێت رووی ده‌مم بكه‌مه په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په، با منداڵه‌كانی خۆیان له ئه‌ورووپا بسووڕێنه‌وه، منداڵه‌كانی ئێمه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ربن. ئه‌مه ئیشی موسڵمانه؟ ئێمه منداڵه‌كانمان ده‌وێته‌وه. كورد و تورك براین، ئێمه له‌یه‌كتر جیا نین".