دیاربەکر
کۆمەڵەی کۆمەک و پشتگیریی ھەژاران و بێنەوایان (Yetîm-Der) لە چالاکییەکدا رێوڕەسمی ھاوسەرگیری بۆ ٢١ کەسی بێ دایک و باوک ساز کرد.
بەڕێوەبەری لێژنەی رۆژنامەوانی لە دیاربەکر محەمەد گوکتاژ گوتی: "کەسانی بێ دایک و باوکیش دەبێ ھاوسەرگیری بکەن و ھەر کەسێک کە لە توانایی بێ با یارمەتییان بدا."
گوکتاژ روونیکردەوە: "بۆ دوورخستنەوەی کارەساتی کۆمەڵایەتی و نزیکبوونەوە لە خوا دەبێ پرۆسەی ھاوسەرگیری بەردەوام بێ."
ھەروەھا بەرێوەبەری خانەی بێنەوایان فیکری کاراڤیل گوتی: "ساڵی رابردوو ٢٤ کەس ھاوسەرگیرییان کرد، بەڵام ئەمساڵ ٢١ کەس بوون."