سلێمانی
وا بڕیارە رۆژانی ٤- ٥ ی ئەم مانگە، بە بەشداری زۆرێک لە کەسایەتیی سیاسی و بازرگانی کوردستانی و جیهانی کۆڕبەندی (دیداری سلێمانی) لە ناو تەلاری زانکۆی ئەمریکی- عێراقی لە سلێمانی بەڕێوە بچێ.
بژار عەلی بۆسکانی، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی زانکۆی ئەمریکی-عێراقی لە سلێمانی، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: هەریەکە لە محەمەد جەوادزەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەحمەد داودئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا، هۆشیار زێباری وەزیری دەرەوەی عێراق، بانگێشتی کۆڕبەندەکە کراون و بەشداری دەکەن.
بۆسکانی روونیکردەوە، سەرەتا گوتەی بەخێرهێنان لە لایەن د. بەرهەم ساڵح، سەرۆکی زانکۆک دەست پێدەکا و دواتر نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتەی کردنەوەی کۆڕبەندەکە پێشکەش دەکا.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.