Abdullah Söylemez
21 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2022
ئاگری - AA
له پارێزگای ئاگری كه سه‌رماوسۆڵه درێژه‌ی هه‌یه، ئه‌و دره‌ختانه‌ی به‌ستوویانه دیمه‌نێكی جوانیان به سروشتی گونده‌كان به‌خشیوه.
له شاره‌كه‌دا ئاستی به‌فری باریو، شوێن به شوێن ده‌گاته یه‌ك مه‌تر و له گونده‌كاندا، به‌فر كێڵگه‌كانی داپۆشیوه و سه‌رماوسۆڵه بووه‌ته هۆی به‌ستنی لقی دره‌خته‌كان.
دره‌خته‌كان كه به به‌ستنیان دیمه‌نێكی جوانیان به ناوچه‌كه به‌خشیوه، ئاوێته‌بوونیان له‌گه‌ڵ رووباری مورات و ئاڵاداغ دیمه‌نێكی جوانی دروست كردووه.
هه‌روه‌ها دره‌خته‌كان كه له‌گه‌ڵ ده‌شت و شاخی داپۆشراو به به‌فر دیمه‌نێكی جیاوازی دروست كردووه، له‌لایه‌ن تیمی ئاژانسی ئانادۆڵوه‌وه به درۆن وێنه‌گرا.
