Abdullah Shukur
18 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2017
دێرسم - AA
لە ئاکامی شەڕ و پێکدادانی نێوان ھێزەکانی ئەمنی تورکیا و چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە دەوربەری شارۆچکەی نازمییەی سەر بە پارێزگای دێرسم، سەربازێکی سوپا گیانی لەدەستدا و دوو سەربازی دیکە برینداربوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی ئەمنی وەرگیراون، لە میانی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا، شەڕ و پێکدادان لەگەڵ چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە دەروبەری شارۆچکەی نازمییە روویداوە.
لە ئەنجامی ئەو شەڕ و پێکدادانە سەربازێکی سوپا گیانی لەدەستدا و دوو سەربازیش برینداربوون.
سەربازە بریندارەکان دەستبەجێ گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی دێرسم.
راگەیەندرا کە باری تەندروستی سەربازە بریندارەکان جێگیرە.
ئەوەش راگەیەندرا کە ئۆپەراسیۆنی ھێزەکانی ئەمنی لە ناوچەکەدا بەردەوامی هەیە.