Fatma Sevinç Çetin
22 مای,س 2025•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2025
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا ئاماژەی بەوە کرد کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "نارکۆکاپان-ئیستانبوڵ-٢"دا بۆ سەر فرۆشیارانی ماددەی هۆشبەر، ٢٧٢ گومانلێکراو دەستگیرکراون.
یەرلیکایا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی، ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی "نارکۆکاپان-ئیستانبوڵ-٢" بڵاوکردەوە.
عەلی یەرلیکایا باسی لەوە کرد لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کە ماوەی چوار مانگی خایاندووە ٢٧٢ فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون.
گوتیشی: "جارێکی دیکە بازرگانانی ژەهرمان تەمبێکرد کە هەوڵی دزینی ژیانی گەنجانمان دەدەن. ئەو شەقامەی چوونەتە ناوی دەرچوونی نییە. ئەگەر هەوڵبدەن دەست لە گەنجەکانمان بدەن، ئەوا لەبەردەم یاسادا باجەکەی دەدەن".