Betül Bilsel
17 نیسان 2025•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2025
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی ڕایگەیاند: "قەیووم بۆ جەهەپە هەم ڕاست نییە هەمیش مومکین نییە. جەهەپە بووەتە ئۆرگانیزمایەکی زیندوو کە بە ئیدارەی قەیووم خۆی دەخوات".
لە ڕاگەیاندراوێکیدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی بڵاویکردەوە، باخچەلی ئاماژەی بەوە کرد کە عەقڵ لەلایەک مرۆڤ فێر دەکات ئامانجی سەرەکی چییە و، لە لایەکی دیکەشەوە نیشانی دەدات چۆن بگاتە بەو ئامانجە.
سەبارەت بە دۆخی تەندروستیی بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری ئیستانبوڵی دەم پارتی، سری سورەیا ئۆندەر کە پاش توشبوونی بە جەڵتەی دڵ نەشتەرگەری بۆ کراوە، باخچەلی ڕایگەیاند: "کاک سری بە پشتیوانی خودا و هاوکاری پزیشکەکان و بەرگریی خۆی ئەم ڕۆژە سەختانە تێدەپەڕێنێت. باوەڕموایە لە ئامانجی تورکیای بێ تیرۆردا هێشتا زۆر شت هەیە بیکەین".
باخچەلی باسی لەوە کرد کە لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتییدا بانگەشەی چەواشەکارانە و گومانەکان بە شێوەیەکی نائەخلاقی بڵاوکراونەتەوە و، گوتی: "ئەوانەی نوقڵانە لێدەدەن و جەنجاڵی دروست دەکەن بەوەی قەیووم بۆ جەهەپە دادەنرێت، شەیتانن کە لە ناوماندا هێلانەیان کردووە".
گوتیشی: "قەیووم بۆ جەهەپە هەم ڕاست نییە هەمیش مومکین نییە. جەهەپە بووەتە ئۆرگانیزمایەکی زیندوو کە بە ئیدارەی قەیووم خۆی دەخوات".
باخچەلی ئەوەشی خستەڕوو کە جەهەپە سووکایەتی بە ئیرادەی گەل کردووە و، ڕایگەیاند: "سێبەری خستووەتە سەر ڕێزداری پەرلەمان، ئەرکەکەی خراپ بەکارهێناوە، ناڕەوایەتییەکی گەورەی بەرامبەر کاک سری کردووە کە لە ژێر چارەسەردایە".