Yeşim Sert Karaaslan,Ramal Abdullah Mahmood
30 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند لە میانی ئۆپەراسیۆنەکان لەم هەفتەیەی دواییدا، ١٩ تیرۆریست کوژراون، ١٢ بەدیل گیراون و ١٢یشیان خۆیان رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووەتەوە.
وەزارەتی ناوخۆ لە راپۆرتی هەفتانەی خۆیدا ئاماژەی بەوە داوە لە ٢٣-٣٠ی ئەم مانگە سوپای تورکیا هەزار و ٥٧٠ ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی، وشکانی و هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەنجام داوە.
لە چەند هەڵمەتێکدا بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە/کەجەکە، داعش، فەتۆ و رێکخراوە چەپڕەوە پەڕگیرەکان هەزار و ٢٥٦ کەس دەستگیرکراون.
لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنەکانیشدا، ١٩ تیرۆریست کوژراون، ١٢ بەدیل گیراون و ١٢یشیان خۆیان رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووەتەوە.