فڕۆکەکەی پاکستان لە قیرخیزستانەوە بەرە و دیمەشق دەفڕی، کاتێ چووە ناو بازنەی ئاسمانی تورکیا، ئاگادار کرایەوە و دواتر لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا لە شاری ئەنقەرە بۆ ماوەی سەعاتێک راگیرا.
بەپێێ ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەکی سەربازییەوە دراوە بە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەو فڕۆکەیە دوای پشکنین، دەرکەوت هاوکاریی و یارمەتی لە وڵاتی چینەوە بۆ سوریا پێ بووە. دواتر رێی پێدرا بۆ شوێنی مەبەست بفڕێ.