Mesut Varol
15 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2023
ئادیامان - AA
لە پارێزگای ئادیامان، خاتوونێکی ٧٧ ساڵان بەناوی فاتمە گونگۆر لە دوای مانەوەی بۆ ماوەی ٢١٢ کاتژمێر لەژێر داروپەردووی رووخاوی باڵەخانەیەک رزگارکرا.
پارێزگای ئادیامان کە یەکێکە لەو پارێزگایانەی کاریگەری زۆری ئەو بوومەلەرزانەی لەسەر بوو کە بەگوڕەکانی ٧،٧ و ٧،٦ پلە قەهرەمانمەڕەشی هەژاند و بە کارەساتی سەدە ناسراوە، کارەکانی گەڕان و رزگارکردن تیایدا درێژەی هەیە.
تیمەکانی گەڕان و رزگارکردن لە پاش هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر، دوای ٢١٢ کاتژمێر خاتوونێکی ٧٧ ساڵانیان لەژێر داروپەردووی رووخاوی باڵەخانەیەکی حەوت نهۆمی رزگار کرد.
دوای رزگارکردنی، خاتوونەکە بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.