Ramal Mahmo
03 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2017
دیاربەکر - AA
بەهۆی پێکدادانی حەوت ئۆتۆمبێل لە دیاربەکر کەسێک گیانی لەدەستدا، شەش کەسی دیکەش برینداربوون.
لە ٣٠ کیلۆمەتری رێگای هاتوچۆی دیاربەکر- ئورفە، شەش ئۆتۆمبێل بەریەککەوتن کە بارهەڵگریشیان لەنێو دابوو. لە ئاکامی ئەم رووداوەدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون، کە برینی دووانییان سەختە.
تیمەکانی جندرمە، پۆلیس، ئاگرکوژێنەوە و باری لە ناکاو، بە پەلە رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران. برینداران بە ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری خێرا بۆ نەخۆشخانەکانی شارەکە گوێزرانەوە.
بەهۆی رووداوەکە ماوەیەک سایدێکی شەقامەکە داخرا، بەشێوەیەکی کۆنتڕۆڵکراو لە یەک سایددا ئۆتۆمبێلەکان دەهاتن و دەچوون.