Mohammed Baqi Hussein
21 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2017
سەرکۆماری تورکیا لەمیانه‌ی به‌شداریكردنی له رێوڕەسمی کردنەوەی زنجیرە پڕۆژەی پەندیک، گوتارێکی پێشکەش کرد و وێڕای بابه‌تی گه‌ڵاڵه‌ی گۆڕانكاریی ده‌ستوور، باسی له پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئیستانبوڵیشی كرد.
سەرکۆماری تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان لەبارەی تێپەراندنی پرۆژە یاسای گۆرانکاری دەستووریی لەپەرلەمانی توركیا رایگه‌یاند: "سوپاس بۆ خوا شەوی رابردوو لە نزیک کاتی نوێژی بەیانیدا، پەرلەمان وەڵامێکی جوانی ئەوانەی دایەوە کە دەیانگوت ئێوە چیتان کردووە. جوانترین وەڵام ئینشائەڵڵا وەڵامی گه‌ل دەبێت. ئێستا گه‌له‌كه‌م بڕیاری راست دەدات. خێرداردەبێت بۆ گەلەکهم. خێردار دەبێت بۆ وڵاتەکەم".
ئه‌ردۆغان رووی ده‌می كرده په‌رله‌مانتارانی ئاك پارتی و گوتی: "له‌ئێستاوه تكایه‌كم له ئێوه هه‌یه، باوه‌ڕم وایه كه ئێوه سه‌باره‌ت به كه‌مپینی بانگه‌شه‌كان بۆ ئەم ریفراندۆمه بێ گوێدانه ماندووبوون شه‌و و رۆژ كارده‌كه‌ن و به‌ره‌و ئاینده ده‌ڕۆن. چونكه ئێمه خاوه‌نی رابیعهین. چونكه یه‌ك گه‌لین، یه‌ك نیشتمانین، یه‌ك ده‌وڵه‌تین. له‌به‌رئه‌وه، به‌بێ وه‌ستان به‌رده‌وام ده‌بین له‌م رێگایه."
ناوبراو باسی له پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئیستانبوڵ كرد: "لەگەڵ تەواوبوونی ئەم پڕۆژانەدا بەرێژەیەکی زۆر سیستەمی هاتوچۆی ئیستانبوڵ دەبێتە سیستەمی رێگای ئاسنی. بە سیستەمی رێگای ئاسنی لە دەربازبوون بە گەرووی ئیستانبوڵدا لە دوای مەڕمەڕای لە سەر هێڵی پردی یاڤوز سوڵتان سەلیمیشدا جێبەجێ دەکرێت و ئەوکات دەرفەتی دوو جێگرەوە دەڕەخسێنرێت".
سەرکۆماری تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان وه‌ڵامی ئه‌وانه‌شی دایه‌وه كه ئاك پارتی و دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی حكوومه‌ت ده‌كه‌نه ئامانج و گوتی: "تا پێتان دەکرێت بە چەکی گڕهاوێژ گوللـە بگرنە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ و لقی ئیستانبوڵی ئاک پارتی. بەوە ناگەنە هیچ ئەنجامێک. با باش بزانن خوشک و براکانم، هەموو شتێکمان لەسەر ئەم رێگایە داناوە".