Barış Gündoğan,Hemın Othman Mohammed,Rewa Mahmut Hasan
26 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن رایگه‌یاند "ته‌نانه‌ت له سه‌ختترن هه‌لومه‌رجه‌كاندا توركیا له رووی سیاسیی و ئابوورییه‌وه له پاڵ كورده‌كانی عێراق بوو. سه‌ركرده‌ی كورد له هه‌ولێر به هه‌وڵدان بۆ دابه‌شكردنی عێراق بۆ مافه‌كانی خۆی و به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسیی و ئابوورییه‌كانی، خۆیان له نزیكترین هاوپه‌یمانی توركیا دوورده‌خه‌نه‌وه و خۆیان ده‌خەنه مه‌ترسییه‌وه".
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن له نووسینێكیدا كه له رۆژنامه‌ی ده‌یلی سه‌باح بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌و ریفراندۆمه ده‌كات كه له لایه‌ن ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه‌وه رێكخرا.
ئیبراهیم كاڵن ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له پێش ریفراندۆمه‌كه‌دا قه‌یرانێكی هه‌رێمی و جیهانی گه‌وره‌ی دروستكرد و، ره‌نگه له رۆژانی داهاتوودا هه‌ژانی گه‌وره‌تر دروست بكات.
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن باسی له‌وه كرد كه كوردانی عێراق به‌و هه‌نگاوه ده‌ستكه‌وته‌كانیان خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه كه ساڵانێكه هه‌وڵیانداوه و دهستیانخستووه و، خۆیان خستووه‌ته ناو مه‌ترسیی ته‌نهاییه‌وه و، گوتی: "هیچ گرنگییه‌كی نییه كه ئایا له‌م قۆناغه‌دا هه‌ولێر به‌ڕاستی بۆ سه‌ربه‌خۆیی ریفراندۆمێكی ئه‌نجامداوه، یان له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌وڵیداوه دژ به به‌غدا ده‌ستی به‌هێز بكات. بڕیاری ریفراندۆم كێشه‌ی جددی لێده‌كه‌وێته‌وه و، ده‌ره‌نجامه‌كانیشی له ئاستی جیاوازدا هه‌ستیان پێده‌كرێت".
گوتیشی: "ته‌نانه‌ت له سه‌ختترن هه‌لومه‌رجه‌كاندا توركیا له رووی سیاسیی و ئابوورییه‌وه له پاڵ كورده‌كانی عێراق بوو. سه‌ركرده‌ی كورد له هه‌ولێر به هه‌وڵدان بۆ دابه‌شكردنی عێراق بۆ مافه‌كانی خۆی و به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسیی و ئابوورییه‌كانی، خۆیان له نزیكترین هاوپه‌یمانی توركیا دوورده‌خه‌نه‌وه و خۆیان ده‌خەنه مه‌ترسییه‌وه".
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن ئاماژەی بەوەدا لە رۆژانی رابردوودا حکوومەتی ناوەندی وەک وەڵامێک بۆ دەنگدانەکە، چەند هەنگاوێکی نا، ئێران ئاسمانی خۆی بە رووی سلێمانی و هەولێردا داخست. تورکیاش کار لەسەر هەندێک سزا دەکات.
ئیبراهیم کاڵن ئاماژەی بەوەدا کە هیچ گومان لەوەدا نییە کە ئەوانە شایستەی ئاشتی و خۆشگوزەرانین و گوتی:
"کوردەکان لانیکەم وەک سوننە و شیعە رووبەڕووی فشاری رژێمەکان بوونەتەوە. گرژییەکانی هەولێر لەگەڵ بەغدا بنەمای شەرعییان هەیە. لە راستیدا بەغدا بەڵێنەکانی خۆی نەبردە سەر لەبەرامبەر پرسە سیاسی و ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق و تورکمان و عەرەبەکان. هەڵویستی مەزهەبیانەی حکوومەتی مالکی، کۆمەڵگەی عێراقی تووشی نائومێدی کرد. کوردەکانیش هاوشێوەی عەرەبی سوننە و تورکمانەکان زیانیان بەرکەوت لەبەرامبەر ئەو سیاسەت نابەرپرسانەیەدا".
گوتیشی: "ناکرێت بڵێین لەدوای ٢٠٠٣ەوە سەرەڕای ئەو ئاستەنگی و تاقیکردنەوانە، کوردەکانی عێراق بوونە خاوەنی پێگەی خۆیان. بەڵام هەرێمی کوردستانی عێراق زیاتر لە ١٠ ساڵە، سەرەڕای ئەو نەهامەتیانە، دەستکەوتیان هەبووە. ئەمڕۆ هەرێمی کوردستانی عێراق خاوەنی پەرلەمان و ئاڵای خۆیەتی و خاڵی گومرگی و سنوورەکانیان لەدەست دایە. بگرە یەکەی فیدراڵییە کە پارە چاپ دەکات. لە عێراق هیچ پێکهاتەیەکی تر خاوەنی ئەو مافە نییە، ئەم ریفراندۆمە ئەو دەستکەوتانەی خستووەتە مەترسییەوە".