Abdullah Shukur
28 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2018
ئەنقەرە - AA
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا رایگەیاند "پێویستە تیرۆریستان لە منبج بکشێنەوە، بە پێچەوانەوە تورکیا لەوەی کە پێویست بێت دەستپێشخەری دەکات".
کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا کە بە سەرۆکایەتی سەرکۆمار، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەڕێوەچوو، کۆتایی ھات و راگەیەنرێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیادا هاتووە: "پێویستە عێراق کۆتایی بە چالاکییەکانی ئەو رێکخراوە(پەکەکە) بھێنێت، بە پێچەوانەوە تورکیا ھەڵوێستی دەبێت".
لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و یۆنان، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا رایگەیاندووە: "چاودێری ھەڵوێستەکانی یۆنان بە ئاراستەی پێشێلکردنی پەیوەندی دراوسێیەتی باش دەکەین، تورکیا ھەرگیز دەستبەرداری بەرژەوەندییەکانی خۆی نابێت".
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا باسی لە بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان کردووە و لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: "سەرەڕای وەرگرتنی گشت پشتیوانییەکان، رێکخراوی تیرۆریستی نەیتوانی خۆی لە بەرامبەر ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیادا رابگرێت. دووبارە لە بەرامبەر ئەگەری ئەنجامدانی چالاکی لە ناوەوەی وڵات، بە وردی جەخت لەسەر جێبەجێ کردنی رێوشوێنی پێویست کراوەتەوە".