Ömer Olcay
12 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، فه‌خره‌ددین ئاڵتون رایگه‌یاند "رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده-یه‌په‌گه له رێگه‌ی هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و رۆژنامهوانانهی كه به‌دواداچوون بۆ ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی ده‌كه‌ن، هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی راستییه‌كان ده‌دات. له‌گه‌ڵ پاككردنه‌وه‌ی سنووره‌كانمان له تیرۆر میدیاكاران و گه‌لی سووریاش هه‌ناسه‌ی ئاسووده‌یی ده‌ده‌ن".
فه‌خره‌ددین ئاڵتون له په‌یامێكدا كه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی به ئامانجگرتنی ئه‌و رۆژنامه‌وانانه بڵاوكرده‌وه كه به مه‌به‌ستی رووماڵكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی له نزیك سنووره‌كانی توركیا-سووریا‌ن و له لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستییه‌وه ده‌كرێنه ئامانج.
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده-یه‌په‌گه له رێگه‌ی هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و رۆژنامهوانانهی كه به‌دواداچوون بۆ ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی ده‌كه‌ن، هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی راستییه‌كان ده‌ده‌ن و رایگه‌یاندووه "له‌گه‌ڵ پاككردنه‌وه‌ی سنووره‌كانمان له تیرۆر میدیاكاران و گه‌لی سووریاش هه‌ناسه‌ی ئاسووده‌یی ده‌ده‌ن".
- "بانگێشتی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌كه‌ین بۆ سه‌ركۆنه‌كردنی هێرشه‌كان"
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، فه‌خره‌ددین ئاڵتون جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه كه رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده-یه‌په‌گه له رێگه‌ی په‌لاماره‌كانی به نیشانهشكێنهكان، به‌ڕوونی ئه‌وه‌ی نیشانداوه كه رێزی له مافی خه‌ڵك له رووی وه‌رگرتنی هه‌واڵ و مافی ژیان له‌و كه‌سانه‌ی به ئامانج ده‌گیرێن، نه‌گرتووه و رایگه‌یاندووه:
"له‌ئێستادا باوه‌ڕكردن به‌وه‌ی كه ئه‌و په‌یامنێرانه‌ی له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا‌ن به ئازادانه كاره‌كانیان ده‌كه‌ن، مه‌حاڵه. هه‌مان شت بۆ دانیشتوانی سڤیلیش راسته كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له‌ژێر چه‌پۆكی ئاسنینی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كه‌دا ده‌ژین".
"چاره‌سه‌ری پزیشكیی ئه‌و هاوڕێ رۆژنامهوانانهمان درێژه‌ی هه‌یه كه له‌م په‌لامارانه‌دا برینداربوون. ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیم له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدان و هیوای شیفای به‌په‌له‌م بۆ خواستن. به توندترین شێوه ئه‌م هێرشانه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش بانگێشت ده‌كه‌ین بۆ سه‌ركۆنه‌كردنیان. هیواداراین ئه‌وانه‌ی كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن داكۆكی له ژماره‌یه‌ك به‌های گه‌ردوونی ده‌كه‌ن و پێیان وایه رێكخراوی تیرۆریستیی هه‌ڕه‌شه‌ی بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌مان درووست نه‌كردووه، وانه له رووداوه‌كان وه‌ربگرێت".
- "داوا له رۆژنامه‌وانان ده‌كه‌م پابه‌ندی هۆشدارییه‌كان بن"
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، فه‌خره‌ددین ئاڵتون تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌قێكی هۆشداریی بۆ ئه‌و رۆژنامهوانانهی كه له‌سه‌ر هێڵی سنووری كارده‌كه‌ن، بڵاوده‌كرێته‌وه و رایگه‌یاندووه:
"گیانی سه‌رجه‌م میدیاكاران كه له‌سه‌ر هێڵی سنووریی كارده‌كه‌ن، ئه‌مانه‌تی ئێمه‌یه. له‌ژێر رۆشنایی دوایین هێرشه‌كان كه كراوه‌ته سه‌ر رۆژنامه‌وانان، وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، هۆشداریینامهیهك بۆ میدیاكاران بڵاوده‌كه‌ینه‌وه. داوا له رۆژنامه‌وانان ده‌كه‌ین تا ئه‌و كاته‌ی سوپای قاره‌مانی توركیا و سوپای نیشتمانیی سووریا تیرۆریستان له سنووره‌كانمان دوورده‌خه‌نه‌وه، پابه‌ندی ئه‌و هۆشدارییانه بن كه بڵاوده‌كرێنه‌وه".
- هۆشداریینامهكه بڵاوكرایه‌وه
هاوكات سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان هۆشداریینامهیهكی به مه‌به‌ستی پارێزگارییكردن له‌و رۆژنامهوانانهی كه به‌مه‌به‌ستی رووماڵكردنی ئۆپهراسییۆنی كانی ئاشتی له ناوچه‌كه‌ن له هێرشه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده-یه‌په‌گه بڵاوكرده‌وه.
له هۆشداریینامهكهدا هاتووه:
"پێویسته سه‌لامه‌تیی هه‌مووان كاری له‌پێشینه بێت و هه‌واڵ درووستكردن هه‌میشه له پله‌ی دووه‌مدا بێت. پێویسته له‌و شوێنانه‌ی كه ده‌بنه ئامانجی ئاشكرا له رووی سه‌لامه‌تی گیانتانه‌وه، دووربكه‌ونه‌وه. پێویسته به‌وردی پابه‌ندی رێنماییه‌كانی كاربه‌ده‌سته فه‌رمییه‌كان بن. به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه رێكخراوی تیرۆریستیی بێ گوێدانه منداڵ و ژن، په‌لاماری هه‌موو كه‌سێك ده‌دات، پێویسته رۆژنامه‌وانان ئه‌وه‌یان له‌بیربێت كه ئه‌وانیش ئامانجن بۆ رێكخراوه‌كه. پێویسته په‌خشه راسته‌وخۆكان كورت بن و په‌خشی درێژ ئه‌نجامنه‌درێت كه مه‌ترسی كرانه ئامانجی لێده‌كه‌وێته‌وه".