Sarp Özer
02 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2019
ئیستانبوڵ - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار سه‌باره‌ت به‌و كارانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا درێژه‌ی هه‌یه له‌باره‌ی درووستكردنی ناوچه‌ی ئارام رایگه‌یاند: ''ئه‌گه‌ر خڵافاندن و دواخستن رووبدات ئه‌م كارانه كۆتایی پێدێت. زۆر پێداگرین له‌سه‌ر ئه‌وه. ئامادهركارییهكانمان كردووه. كه پێویست بوو، ئه‌و كاره‌ی پێویسته خۆمان ئه‌نجامیده‌ده‌ین".
ئاكار له‌گه‌ڵ شاندی یاوه‌ری كه پێكهاتبوو له سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا، جه‌نه‌راڵ یاشار گوله‌ر، فه‌رمانده‌ی هێزه وشكانییه‌كانی توركیا، جه‌نه‌راڵ ئومیت دوندار، فه‌رمانده‌ی هێزه ده‌ریاییه‌كانی توركیا، ئه‌دمیراڵ عه‌دنان ئۆزباڵ و فه‌رمانده‌ی هێزه ئاسمانییه‌كانی توركیا، جه‌نه‌راڵ حه‌سه‌ن كوچوكئاكیوز به‌شدارییكرد له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ی زانكۆی به‌رگریی نیشتمانیی وڵاته‌كه‌ی.
له به‌شێكی گوتاره‌كه‌یدا كه له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا پێشكه‌شی كرد، ئاكار باسی له درووستكردنی ناوچه‌ی ئارام كرد و رایگه‌یاند: ''درووستكردنی ناوچه‌ی ئارام، رێڕه‌وی ئاشتیی به قوڵایی ٣٠-٤٠ كیلۆمه‌تر له خۆرهه‌ڵاتی فورات و به درێژایی سنووره‌كانمان، داماڵینی ناوچه‌كه له چه‌كه قورسه‌كان و تیرۆریستان به پێویست ده‌زانین. له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا ده‌ستمان كرد به گه‌ڕان و ده‌وریه‌ی ئاسمانیی و وشكانیی و كار ده‌كه‌ین له‌سه‌ر درووستكردنی ناوچه‌ی بنكه‌كان. له ژێر رۆشنایی زانیاریی و فه‌رمانه‌كانی به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به روون و ئاشكرایی و چه‌ند باره ئامانجمان له‌باره‌ی ناوچه‌كه‌وه ده‌ربڕیوه. وه‌ك پێشتریش باسمكرد تا دانووستان و كاره‌كانمان گونجاو بن له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ریان. ئه‌گه‌ر خڵافاندن و دواخستن رووبدات ئه‌م كارانه كۆتایی پێدێت. زۆر پێداگرین له‌سه‌ر ئه‌وه. ئامادهركارییهكانمان كردووه. كه پێویست بوو، ئه‌و كاره‌ی پێویسته خۆمان ئه‌نجامیده‌ده‌ین. پلانی B و Cمان هه‌یه. وه‌ك به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان ئاماژه‌ی پێكرد هه‌رگیز رێگه به درووستكردنی رێڕه‌وێكی تیرۆر ناده‌ین له باكووری سووریا، با هه‌موو كه‌س ئه‌وه بزانێت. ئامانجی كۆتاییمان كۆتاییهێنانه به بوونی په‌كه‌كه\په‌یه‌ده\یه‌په‌گه له باكووری سووریا، له‌گه‌ڵ درووستكردنی رێڕه‌وێكی ئاشتیی له‌وێدا و، ده‌سته‌به‌ركردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی خوشك و برا سوورییه‌كانی نێو وڵاته‌كه‌مان بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان''.