Hamdi Çelikbaş,Yıldız Aktaş,Enes Duran
03 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان:
- "ئه‌ڵمانیا كه ساڵانێكه یارمه‌تیده‌ری ئه‌ندامانی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی وه‌ك په‌كه‌كه، دهههكهپه-جه و فه‌تۆ -یه، له ئێستادا نیگه‌رانین له‌به‌رئه‌وه‌ی بووه‌ته په‌ناگه‌ی فه‌تۆ. وه‌ك هه‌میشه گوتوومه رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان وه‌ك دووپشك وان. له كۆتاییدا به‌وه‌وه ده‌دات كه‌له‌سه‌ر پشتی خۆی هه‌ڵیگرتووه".
- "به نیگه‌رانی و سه‌رسوڕمانه‌وه چاودێری هه‌ڵوێست و كاره‌كانی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ین".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئه‌ڵمانیا كه ساڵانێكه یارمه‌تیده‌ری ئه‌ندامانی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی وه‌ك په‌كه‌كه، دهههكهپه-جه و فه‌تۆ -یه، له ئێستادا نیگه‌رانین له‌به‌رئه‌وه‌ی بووه‌ته په‌ناگه‌ی فه‌تۆ. وه‌ك هه‌میشه گوتوومه رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان وه‌ك دووپشك وان. له كۆتاییدا به‌وه‌وه ده‌دات كه‌له‌سه‌ر پشتی خۆی هه‌ڵیگرتووه".
له گوتارێكیدا كه له رێوڕەسمی خه‌ڵاتی "نوێنه‌رانی گه‌یاندنی میرات به داهاتوو" پێشكه‌شی كرد، سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و سیاسه‌تی سته‌مكارییه‌ی به‌رامبه‌ر گه‌لانی دیكه به شیاو ده‌بینرێت، بۆ گه‌لێك ناشێت كه نه‌ریتی هه‌زاران ساڵه‌ی ده‌وڵه‌تی هه‌یه و خاوه‌نی شارستانییه‌ته.
ئه‌ردۆغان به‌گوتنی "ئێمه گه‌لێكین گه‌ر پێویست بكات سه‌رمان فیدا ده‌كه‌ین، به‌ڵام سه‌ر نه‌وی ناكه‌ین"، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رواری 15ی تهمووز، خاڵێكی وه‌رچه‌رخان بوو، بووه سمبولێك كه له ته‌واوی جیهاندا بانگه‌شه‌ی بۆ كرا و گوتی: "گه‌لی تورك له 15ی ته‌مووزدا ته‌نها خاوه‌ندارێتیی له ئازادی، بیروباوه‌ڕ، ئاڵا، بانگ و دیموكراسیی خۆی نه‌كرد، به‌ڵكو خاوه‌ندارێتیی له ئامانجه‌كانیشی كرد. به‌ڵام كه‌سانێك له‌مه دڵگرانبوون. كه‌سانێك له ده‌نگی سه‌ڵا و بانگه‌كان دڵگران بوون و له‌ڕابردووشدا دڵگرانبوون لێی. به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئێمه به‌رده‌وامبین و نه‌بینه به‌نده‌ی به‌نده. ته‌نها ببینه به‌نده‌ی خودا".
- "به نیگه‌رانی و سه‌رسوڕمانه‌وه چاودێری هه‌ڵوێست و كاره‌كانی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ین"
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، باسی له‌وه كرد كه چاره‌نووسی ئه‌ڵمانیا به ئاینده‌یه‌كی گه‌ش نابینێت و، گوتی: " له‌جیاتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه، داعش، فه‌تۆ و رێكخراوه نه‌ژادپه‌رسته‌كان، بێ گوێدانه هه‌ستیاریی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاتانی دیكه باوه‌ش بۆ تیرۆریستان ده‌كاته‌وه. ئێستا ئه‌ڵمانیا بووه‌ته یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی داڵدەدەری تیرۆریست. به‌م جۆره و به‌ڕوونی قسه‌ده‌كه‌م".
سه‌باره‌ت به راده‌ستنه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی فه‌تۆ له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئێستا ده‌یانه‌وێت ئامۆژگاریی ئێمه بكه‌ن. ئێمه نیگه‌رانین له‌م هه‌ڵوێسته‌ی تۆ ئەی ئه‌ڵمانیا. ئێستا ئێوه هاریكاریی تیرۆر ده‌كه‌ن. ئه‌م به‌ڵای تیرۆرە رۆژێك له‌ئێوه‌ش ده‌دات. ئێمه وه‌ك توركیا هیچ چاوه‌ڕوانییه‌كمان له ئێوه نییه. به‌ڵام ئێوه به‌هۆی هه‌ماهه‌نگیكردنی تیرۆره‌وه، به‌درێژایی مێژوو باسده‌كرێن".
سەرکۆمار هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌ڵمانیا كه ساڵانێكه یارمه‌تیده‌ری ئه‌ندامانی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی وه‌ك په‌كه‌كه، دهههكهپه-جه و فه‌تۆ -یه، له ئێستادا نیگه‌رانین له‌به‌رئه‌وه‌ی بووه‌ته په‌ناگه‌ی فه‌تۆ. وه‌ك هه‌میشه گوتوومه رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان وه‌ك دووپشك وان. له كۆتاییدا به‌وه‌وه ده‌دات كه‌له‌سه‌ر پشتی خۆی هه‌ڵیگرتووه".
هاوكات ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه جگه له ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیا هیچ ده‌وڵه‌تێكی دیكه‌یان نییه و، له پێناو ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا هه‌موو شتێك به‌خت ده‌كه‌ن و، گوتی: "ئه‌وه ده‌زانین كه ئه‌و هه‌ڵوێسته ئه‌و ئیراده‌یه‌ی له‌خۆ گرتووه كه نه‌ك ته‌نها له ناوخۆی سنوره‌كانمان رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كان ببینه‌وه، به‌ڵكو راسته‌وخۆ رووبه‌ڕووی سه‌رچاوه‌كانیان ده‌بینه‌وه و له‌ناویان ده‌به‌ین. له‌به‌رئه‌وه له سووریاین، له‌به‌رئه‌وه له عێراقین. نه‌ك بۆ نیشته‌جێبوونمان له‌وێ، به‌ڵكو بۆ راگرتنی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی له‌وێوه روومان تێده‌كه‌ن. ئیدی هیچ كه‌س توانای دابه‌شكردن و پارچه‌پارچه‌كردنی توركیای نه‌ماوه به رێكخراوی تیرۆریستی و شێوازی دیكه. چونكه ئێمه له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌مان پێكه‌وه، شه‌وی 15ی تهمووز بڕیارمان دا، ئه‌گه‌ر بژین مه‌ردانه ده‌ژین، ئه‌گه‌ر بمرین هه‌ر مه‌ردانه ده‌مرین".
گوتیشی: ''ئەم خاکەی ئێمە بەخوێنی شەهیدەکانمان ئاودراوە، لەبەر ئەوە ئەم خاکە نیشتمانە. هیچ کەسێک ناتوانێت لەسەر خاکی ئەو نیشتمانە ئۆپەراسیۆن ئەنجامبدات. ئەگەر کردی ئەوا ئەوە دەبینن کە لەخۆرهەڵات و باشووری خۆرهەڵاتی تورکیا روودەدات. وەستان بوونی نییە''.