Abdullah Shukur
25 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2016
کلیس
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا وەیسی کایناک گوتی: "بەھیچ شێوەیەک رێگە نادەین لە شنگال قەندیلێکی دیکە دروست بێت. ئەمە بە مانای کردنەوەی دەرگایەیەکی میکرۆب بۆ تورکیا دێت، کۆماری تورکیا رێگە بەوە نادات".
کایناک بە سەردانێک گەیشتە شاری کلیس و لەگەڵ پارێزگاری ئەو شارە، ئیسماعیل چەتاکلی کۆبووەوە.
کایناک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کە لە تەلاری پارێزگای کلیس ئەنجامی دا و رایگەیاند کە مەبەستی ئاگەداربوون لە دۆخی ئاوارەکانی سووریا سەردانی شاری کلیسی کردووە.
"بەھیواین بەرێز بارزانی ئەنجامێکی باش بەدەست بھێنێت"
کایناک لەمبارەیەوە گوتی: "لە بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەسەڵاتی ئەوەمان پێدراوە کە چالاکییەکانی تیرۆر لە دەرەوەی سنوورەکانی خۆمان کە ھەڕەشەیە بۆ سەر وڵاتەکەکان لەناو ببەین. ھەر لەم چوارچێوەیەش ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات و قەندیل ئەنجام دەدەین. سەرکۆمار و سەرۆکوەزیرانمان لە چەندین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئاماژەیان بەوە داوە، بەھیچ شێوەیەک رێگە نادەین لە شنگال قەندیلێکی دیکە دروست ببێت. ئەمە بە مانای کردنەوەی دەرگایەیەکی میکرۆب دێت بۆ تورکیا. کۆماری تورکیا رێگە بەوە نادات. ھەڵبەتە بەڕێز بارزانی ئەرکی خۆی لە چوارچێوەی سنووری دەسەڵاتەکانیدا جێبەجێ دەکات. بەھیوای ئەوەین کە بەرێز بارزانی ئەنجامێکی باش بەدەست بھێنێت. بەڵام ئەگەر پێویست بکات سوپای تورکیاش ئەوەی پێویست بێت دەیکات".