Rewa Mahmood Hasan
04 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2019
هاتای - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو لەگەڵ کاندیدی ئاک پارتی بۆ پۆستی سەرۆک شارەوانی یایلاداغ، مستەفا ساین سەردانی نووسینگەی پەیوەندیەکان-هەڵبژاردنی لە شارۆچکەکە کرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند "ده‌یبینن كه له هه‌موو پلاتفۆرمێكدا چه‌نده هه‌وڵمان داوه بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری ده‌ورووبه‌رمان، ئاگری سووریا. له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆره‌وه بیگرن تا چاره‌سه‌ری سیاسیی، زۆر هه‌وڵ ده‌ده‌ین و كارده‌كه‌ین تا خۆرهه‌ڵاتی فورات له تیرۆریستان پاكده‌كرێته‌وه."
دواتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتی: "ده‌بینین ئه‌و وڵاته موسڵمانانه‌ی له ئه‌مریكا و ئیسرائیل ده‌ترسن ده‌ستیانكردووه به خولانه‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێک وڵات هه‌ن گوشار له فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌كه‌ن و پێیان ده‌ڵێن 'ئێوه‌ش زۆر ده‌نگ مه‌كه‌ن'. باس له وڵاتی موسڵمان ده‌كه‌م، باس له ئه‌مریكا ناكه‌م. ئایا ئه‌وانه خاوه‌ندارێتی قودس ده‌كه‌ن؟ كاتێک له میانی دوو ساڵی رابردوودا له لووتكه‌كانی ئیسلامی و ئه‌نجوومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا به زۆرینه‌ی ره‌ها بڕیار دژبه ئه‌مریكا و ئیسرائیل ده‌ركرا، ترس و له‌رزه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌مان بینی".