Hemın Othman Mohammed
18 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2016
لە سبەی سێشەممەوە رۆژانە لە سەعات پێنجی بەیانی تا شەشی ئێوارە قەدەغە كردنی هاتوچۆ لە شارۆچكەی سلۆپی سەربە پارێزگای شرنەخ هەڵدەگیرێت.
لە روونكردنەوەیەكدا كە لەلایەن پارێزگای شرنەخەوە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوە كراوە كە قەدەغە كردنی هاتوچۆ لە شارۆچكەی سلۆپی، كە لە پێناو پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییان، دەستگیركردنی ئەندمانی پەكەكە، پڕكردنەوەی خەندەقەكان و لابردنی بەربەستەكان پەیڕەو دەكرا، لە 19ی ئەم مانگەوە، لە سبەی سێشەممەوە رۆژانە لە سەعات پێنجی بەیانی تا شەشی ئێوارە هەڵدەگیرێت.
لە روونكردنەوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو كە رۆژانە قەدەغە كردنی هاتوچۆ لە سەعات شەشی ئێوارە بۆ پێنجی بەیانی بەردەوام دەبێت.
بەمەبەستی دەركردنی ئەندامانی پەكەكە لە شارۆچكەی سلۆپی، لە 14ی كانوونی یەكەمی 2015ەوە هاتوچۆ لە شارۆچكەكە قەدەغە كرابوو.