Heman Hussein Yaseen
26 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2023
هەولێر - AA
سبەی پێنجشەممە، شەشەمین سمپۆزیۆم بەناونیشانی سمپۆزیۆمی نێونەتەوەیی کوردستانی بۆ بەرهەم و شاکارەکانی مەلای جزیری لە زانکۆی وان بەڕێوەدەچێت.
سمپۆزیۆمەکە کە زانکۆی وان و شارەوارنی ئەدرەمیت رێکیانخستووە، ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت کە تیایدا نووسەر و ئەدیبان و شارەزایانی زانکۆکانی تورکیا، ئێران و هەرێمی کوردستان تیایدا بەشدارن.
جزیری لە گرنگترین شاعیرانی کلاسیکی کوردە، لەبەر ئەوەی لە شاری جزیر لەدایک بووە نازناوی جزیری-یان خستووەتە پاڵی.
زۆربەی زۆری شیعرەکانی مەلای جزیری رەوانن و دەربارەی دڵداری، تەسەوف، راستی و خواپەرستی و ستایشی سرووشتن، هەر بۆیەش بە دامەزرێنەری ئەدەبی کلاسیلاکی کوردی بەزاراوەی کرمانجی سەروو دادەنرێت، چونکە لە سەردەمی خۆیدا بەرھەمێکی ئەدەبی ھێنایە کایەوە کە لەمەو پێش بەو جۆرە نەبوو، واتا نوێگەریی تیایدا کردبوو.
مەلای جزیری لە ١٥٦٧ لەدایکبووە و وەک زۆربەی مەلاکانی دیکە لە رۆژانی فەقێیەتی و خوێنداندا بە زۆر ناوچە و شوێندا گەڕاوە و لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.