Zafer Fatih Beyaz
13 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2021
كاستامۆنو – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان شارۆچكه‌ی بۆزكورت'ی له پارێزگای كاستامۆنو به‌سه‌ر كرده‌وه كه له ئاكامی باران بارینی به‌خوڕدا لافاو لێی روویداوه.
ئه‌ردۆغان دوای لافاو و رۆچوونی زه‌وی گه‌یشته كاستامۆنو و سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی له بنكه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی فه‌رمانده‌یی گشتیی جه‌ندرمه‌ی كرد له شارۆچكه‌ی بۆزكورت.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌ردۆغان ئه‌و ناوچانه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه كه به‌ر لافاو كه‌وتوون. ماوه‌یه‌كیش گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و هاووڵاتییانه كرد كه له‌و شوێنانه بوون به‌هۆی لافاوه‌كه زیانیان به‌ركه‌وتووه.