Muhammet Ali Kemal
23 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای توركیا، جه‌نه‌راڵ خولوسی ئاكار له دۆسیه‌یه‌كی په‌یوه‌ست به رووداوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركان به‌ناوی دۆسیه‌ی "چاتی-بمنیچ" كه تایبه‌ته به كاتی هه‌وڵی ئه‌نجامدانی كوده‌تا له‌لایه‌ن فه‌تۆوه، به سیفه‌تی "به‌شدار" ئیفاده‌ی دا.
خولوسی ئاكار له ئیفاده‌كه‌یدا كه له دادگای ١٧ی سزا قورسه‌كانی ئه‌نقه‌ره داویه‌تی، رایگه‌یاندووه "هه‌وڵی كوده‌تای ١٥ی تهمووز ته‌نها له دژی خودی من نا به‌ڵكو له دژی گه‌ل، حكومه‌ت و كۆماری توركیا ئه‌نجامدرا".
له‌و چركه‌ساته‌وه‌ی كه به‌و هه‌وڵه‌م زانی جگه له بیركردنه‌وه له وڵات و گه‌له‌كه‌م هیچ بیركردنه‌وه‌یه‌ك ته‌نانه‌ت له خودی خۆم به مێشكمدا نه‌هات، هه‌موو كات و وزه‌ی خۆم له پێناو كۆتاییهێنان به‌و هه‌وڵه خوێناوییه‌ی كوده‌تا ته‌رخانكرد. هه‌روه‌ك چۆن له‌و ماوه‌یه‌دا به هیچ شێوه‌یه‌ك نیگه‌رانی خودی خۆم نه‌بووم، هیچ بیرم له‌وه نه‌كرده‌وه كه خۆم بپارێزم یان هه‌وڵێك له‌وباره‌یه‌وه بده‌م".