Muhammed Boztepe,Ramal Abdullah Mahmood
04 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا، سه‌عدی گوڤه‌ن رایگه‌یاند "پرۆسه‌كه به‌رده‌وامه. ئه‌گه‌ر شتێكی سه‌رووئاسایی روویدا له‌باره‌یه‌وه ده‌دوێین".
سەعدی گوڤه‌ن له به‌رده‌م ته‌لاری دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنەکان له ئه‌نقه‌ره له وه‌ڵامی پرسیاری قۆناغی دوای هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له ٣١ی ئادار گوتی: "شتێك نییه له‌باره‌یه‌وه بدوێین. پرۆسه‌كه به‌رده‌وامه. ئه‌گه‌ر شتێكی سه‌رووئاسایی روویدا له‌باره‌یه‌وه ده‌دوێین. پێشتریش چه‌ندین جار له‌باره‌ی رێكه‌وته‌وه بۆتان دوابووم".