Said İbicioğlu,Ömer Koparan,Levent Tok
28 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2018
عەفرین - AA
لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد چیای بورسایا-یان لە باکووری خۆرهەڵاتی عەفرین کە گرنگییەکی ستراتیجیی هەیە کۆنترۆڵ کرد.
سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد لە سەرلەبەیانییەوە لە عەزاز لە خۆرهەڵاتی عەفرینەوە ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر چیای بورسایا کە لە لایەن پەیەدە/پەکەکەوە داگیرکراوە، دەستپێکرد.
بە پێی ئەو زانیارییانەی پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو لە ناوچەکەوە دەستیان کەوتووە، چیای بورسایای ستراتیجیی کۆنترۆڵکراوەتەوە.
بە هۆی پێگەی چیای بورسایاوە کە بەسەر هەریەک لە ناوەندی کلیس و عەزازیشدا کە بەدەست هێزکانی ئۆپۆزسیۆنەوەیە، دەڕوانێت، رێکخراوی تیرۆریستیی لەوێوە هاووڵاتییانی سڤیل لە رێگەی هاوەن، تۆپ و مووشەکەوە دەکردە ئامانج.
لە شەودا بە تۆپ شاخی بورسایا تۆپباران دەکرا و لە نۆیەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنەکاندا لە پێنج ناحیەی عەفرین، ١٣ گوند و شەش ناوچەی نیشتەجێ و چوار گردی ستراتیجی کە سەرجەمیان ١٨ خاڵ دەکەن، لەدەست یەپەگە رزگار کران.
هێزە چەکدارەکانی تورکیا و سوپای سووریای ئازاد لە ئۆپەراسیۆنەکانی رۆژانی رابردوودا گوندەکانی بالی، زەهران، شنگێل، کورنی حەیئۆغڵو، حەفتار، ئوسرا و کوردۆ سەر بە ناحیەی بولبول و گوندەکانی ئەدامانلی، عەلی بەکی، بیلال، عومەر کوشآگی، مامەل ئوشاگی و ٧٤٠ گردی سەر بە ناحیەی راجۆ، هاوکات گردی شێخ حەدید و قەرە میتلاک لە ناحیەی شێخ حەدید و گوندی حەمام و گردی مەرسیدەس لە ناحیەی جندرێس گیراون.