Cemal Aşan,Necat Hazar,1 23
14 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2018
هه‌كاری – AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو رایگه‌یاند "ئێستا نزیكه‌ی ٧٩٠ تیرۆریست له ناوخۆی وڵاتدان. ئه‌مه نزمترین ژماره‌ی ئه‌م ساڵانه‌ی دواییه. ده‌زانین كێ له كوێ و له‌نێو كام گرووپدایه".
سولەیمان سۆیڵو له لێدوانیكدا بۆ میدیاكاران له هه‌كاری راگه‌یاند كه له ١١ی ئاداره‌وه تاكو ئێستا، ٢٧٨ تیرۆریستیان له باكووری عێراق له چالاكی خستووه و له ٢٦ی حوزه‌یرانیشه‌وه تاكو ئێستا، ٢١٤ تیرۆریستیان له ناوخۆی توركیا له چالاكی خستووه.
وه‌زیری ناوخۆی توركیا به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه له‌و ماوه‌یه‌ی دواییدا، ٩١ تیرۆریست خۆیان راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كردۆته‌وه گوتی: "ئێستا نزیكه‌ی ٧٩٠ تیرۆریست له ناوخۆی وڵاتدان. ئه‌مه نزمترین ژماره‌ی ئه‌م ساڵانه‌ی دواییه. ده‌زانین كێ له كوێ و له‌نێو كام گرووپدایه. ئێستا به هه‌موو توانایه‌كمان و به پێداگیرانهترین شێوه به‌رده‌وامین و به‌رده‌وام ده‌بین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی چه‌كهه‌ڵگر، هێزه ئه‌منییه‌كان و هه‌واڵگریمان".