Ramal Mahmood
05 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2017
ماردین – AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو رایگەیاند: "پەکەکە، داعش و فەتۆ فیتنەن. روونترین و پتەوترین وەڵام بۆ ئەوان لەم هۆڵەدا زیاتر لەم خاکە زۆر شوینی دیکە هەراسان دەکەن و هاووڵاتیانیان دەڕفێنن، لە یوکسەکۆڤا فڕۆکەخانەیەکمان دروست کرد. وەک ئەوەی لەگەڵ وڵاتێک جەنگمان هەڵگیرساندبێت ئامێر و کەلوپەلەکانیان سووتاند، ئەندازیارانیان رفاند".
گوتيشى: "ئایا ئاگاداریان بۆ کاسبکاران نەنارد و نەیانگوت 'ئەگەر سەر ئەو فڕۆکەیە بکەویت دەکەویتە خوارەوە'. قایمقامێکی گەنجمان نارد محەمەد فاتیح سافیتورک خوا لێی خۆش بێت خۆ چەکی پێ نەبوو، نەچووبووە شەڕ؟ رێگای دروست دەکرد، باخچەی منداڵانی دروست دەکرد. بە شێوەیەکی قێزەون شەهیدیان کرد".
لەبارەی ئەو یارییانەی لەسەر جیهانی ئیسلامیش ئەنجام دەدرێن، گوتی: "ئەم جۆرە یارییە گەورانە لەسەر شارستانییەتی گەورەی ئیسلامی ئەنجام دەدرێن. هەموومان ئەوە دەبینین. لەم خاکەدا کام بەهای یەکگرتوو هەبێت لەسەر ئەو بەهایانەمان یاری دەکەن. لەو یارییانە تێدەگەین. گەل و وڵاتەکەمان بە ئازاری گەورەدا تێپەڕی، بەڵام ئەوە هیچ کاتێک بۆ رق و توڕەیی نەگۆڕا".