لەمیانی ئەو سەردانەی ئەردۆغان، لە بەردەم کۆشکی کۆماریی رێوڕەسمێکی سەربازیی سازکرا و سروودی نیشتمانیی ھەردوو وڵات خوێنرا.
ھەریەکە لە ئەمینە ئەردۆغان، ھاوسەری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بولەند ئارنچ، جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری کاروباری یەکێتیی ئەوروپا، نیھاد زەیبەکچی وەزیری ئابووریی، تانەر یڵدز وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان، عاکیف چاغاتای کلچ وەزیری وەرزش و لاوان، عیسمەت یڵماز وەزیری بەرگریی، لوتفی ئەلوان وەزیری گواستنەوە و دەریاوانی بەشدارییان لە رێوڕەسمەکەدا کرد.
دوا پێشوازیی، ئەردۆغان و لی ھسیەن لۆنگ سەرکۆماری سەنگافوور گفتوگۆیەکی نێو سەعاتیان ئەنجامدا.
دوای ئەو کۆبوونەوە دوو قۆڵیە، شاندی ھەردوو وڵات بە ئامادەبوونی ئەردۆغان و ھسیەن گفتوگۆکانیان چڕتر کردەوە. چاوەڕێ دەکرێ ھەردوولا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ھاوبەش ساز بکەن.