Erbil Başay
07 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2018
به‌رلین - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆتایی مانگی ئه‌یلوولی داهاتوودا سه‌ردانی ئه‌ڵمانیا ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی DPA ئه‌ڵمانی، سەرۆکایەتی کۆماری ئەڵمانیا رایگەیاندووه، سەرۆکی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رێکەوتی ٢٨ - ٢٩ی ئەیلوولی داهاتوو سەردانێکی فەرمی بۆ ئەڵمانیا ئەنجام دەدات.
ئاماژه به‌وه دراوه كه سه‌ركۆماری ئه‌ڵمانیا، فرانک واڵتەر شتاینمایەر به‌ڕێوڕه‌سمێكی سه‌ربازیی پێشوازی لە سەرکۆمار ئه‌ردۆغان ده‌كات، هەروەها بڕیاره لەمیانی سەردانەکەیدا ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ كۆببێته‌وه.
راگه‌یه‌نراوه، هێشتا هه‌ردوولا له‌باره‌ی ورده‌كارییه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی سەرکۆمار ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌ڵمانیا له‌دیدار و هه‌ماهه‌نگیی نزیكدان.
پێشتر شتاینمایەر بانگهێشتی ئه‌ردۆغانی بۆ ئه‌ڵمانیا كردبوو، به‌ڵام كاتی سه‌ردانه‌كه ده‌ستنیشان نه‌كرابوو.