Muhammet Ali Kemal
12 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2017
ئیستانبۆل - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند ''هیوام وایە ئەو منداڵانەمان کە دوای ١٥ی تەمووزی ٢٠١٦ لەدایکبوون، جارێکی دیکە نەهامەتی لەو شێوەیە نابینن. هەرچۆن رێکخراوە تیرۆریستییەکان چاک و خراپیان نییە، کودەتاش چاک و خراپی نییە. بەڵام تورکیا لە ١٥تەمووزدا بەرەوڕووی دڕندانەترین و ناپاکەنەترین هەوڵی کودەتا بوویەوە لە مێژووی ئەم وڵاتەدا''.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتی: "ھیچ دەوڵەتێک کار بۆ ئەوانە ناکات کە دڵسۆز نەبن بۆی. ئەمە یاسایەکی گشتییە. کاتێک ھەردوو بەشەکەی ئەڵمانیا یەکیانگرتەوە، شەوێک ئەڵمانیا ٥٠٠ ھەزار کارمەندی لە ئەرکەکانیان دوورخستەوە. ھیچ کەس بە ئەڵمانیای نەگوت بۆچی ئەم کارەت کرد".
یڵدرم گوتیشی: ''تەماشای مێژوویی سیاسیی تورکیا بکەن لە درووستبوونی ئەم رێکخراوە لە ساڵی ١٩٦٦ەوە لە دوو قۆناغدا بەرەنگاریی لەدژی ئەم رێخکراوە کراوە: یەکێکیان ئەربەکانی خوالێخۆشبوو، ئەوی دیکەیان دەسەڵاتی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغانە. جگە لەوانە، سەرکردە سیاسییەکانی دیکە، نێوانیان لەگەڵ رێخکراوەکەدا خۆشبووە''.
ھەروەھا بینالی یڵدرم گوتی: "لەم رۆژانەدا وەکو گەل دەبینین ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی لەژێر ناوی دادپەروەریدا ھەوڵدەدات بۆ بێتاوان نیشاندانی فەتۆچییەکان. ئەوانەی دەیانگوت ١٥ی تەمووز کودەتایەکی کۆنترۆڵکراو بوو، بینییان بۆیان ناچێتەسەر. ئێستاش شتێکیان بە ناوی کودەتای ٢٠ی تەمووز داھێناوە. ئەمە لەدەستدانی ژیرییە".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژە بەوەشدا: ''بێگومان ھێشتا ھەنگاوگەلێکمان ماوە کە سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی فەتۆ بینێین. بەرەنگارییەکە بە ھەموو مکووڕییەکەوە بەردەوام دەبێت. ئەوەی کە من لەو بارەیەوە لە گەلەکەمی داوادەکەم ئەوەیە کە لەو بەرەنگارییەدا باوەڕی خۆتان لەدەست مەدەن، بەردەوام بن لە پشتیوانییکردنمان''.