Sarp Özer
01 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2016
سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، جەنەراڵ هولوسی ئاکار لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرماندەکانی سوپا، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەچۆنێتیی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی پەکەکە لە هەریەک لە ناوچەکانی شرنەخ و نسێبین، بەرەو ئەو ناوچەیە بەڕێکەوت.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، دوای ئەوەی دوێنێ بەشداری لە مانۆڕی سەربازیی ئەفەس-٢٠١٦ کرد، سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا بەرەو ئەو ناوچانە بەڕێکەوت کە ئۆپەراسیۆن دژی ئەندامانی پەکەکە ئەنجام دەدرێت.
لە سەردانەکەشیدا وێڕای ژمارەیەک لە بەرپرسی فەرماندەکان، فەرماندەی گشتیی هێزی جەندرمە ژەنەرال گالیب مەندی یاوەری هولوسی ئاکار دەکات.
هولوسی لە سەردانەکەیدا لێکۆڵینەوە لە ئۆپەراسیۆنەکانی شرنەخ و شارۆچکەی نسێبینی سەر بە پارێزگای ماردین دەکات و بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ بەرپرسی هێزی ئەمنی ناوچەکە کۆدەبێتەوە.