بەغدا
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە جەمیل چیچەک سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا گەیشتە شاری بەغدا.
لەکاتی گەیشتنی بە شاری بەغدا، چیچەک لەلایەن قوسەی سوھەیل جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە پێشوازیی کرا.
وا بڕیارە چیچەک لە سەردانی بۆ بەغدا، لەگەڵ ئوسامە نوجێفی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبێتەوەو دواتر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ھاوبەش ببەستن. دواتر لەگەڵ نوری مالیکی سەرۆکوەزیرانی عێراق ھەروەھا خوزەیر خوزاعی جێگری سەرکۆمار، دیدار ئەنجام بدا.
ھەروەھا چیچەک سەردانی گۆڕستانی تورکەکان لە شاری بەغدا دەکا و ھەندێک شوێنی تایبەتی ئاینی بەسەر دەکاتەوە.
ھەر ئەمڕۆ چیچەک دەگەڕێتەوە بۆ تورکیا.