Orhan Onur Gemici
11 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2023
ئەنقەرە-AA
سەرۆکی گشتیی جەهەپە، کەمال کڵچدرئۆغڵو، ئاشكرایكرد سەرۆکی گشتیی پێشووی جەهەپە و پەرلەمانتاری جەهەپەی ئانتاڵیا، دەنیز بایکاڵ کۆچی دواییکردووه.
كهمال کڵچدرئۆغڵو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی رایگەیاندووە: "بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی سەرۆکی گشتیمان، عاشقی پارتی گەلی کۆمارییمان، پەرلەمانتارمان، دەنیز بایکاڵ-م پێگەیشت. چیرۆکێکی پڕ لە خەباتی بۆ بەجێهێشتین. سەرەخۆشی لە گەلەکەمان دەکەم".