Barış Kılıç,Serdar Açıl,Ramal Abdullah Mahmood,reva haci
04 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
زاندراوه شاندی ئه‌مریكی دوێنێ له سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئه‌نقه‌ره گوێیان گرتووه له "ئیمامی سڤیل"ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی كه‌مال باتماز، عه‌قیدی پێشوو وه‌ك شایه‌تحاڵی نهێنی هاكان بییك كه ناوی نهێنی "Şapka" ه و دانی ناوه به هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی ١٥ی تهمووز له‌لایه‌ن فه‌تۆ و ئه‌دمیراڵی پێشوو خه‌لیل ئیبراهیم یڵدز وه‌ك خاوه‌ن زانیاری كه ناوی نهێنی "Kuzgun" بووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان نزیكه‌ی ٤٥ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌رپرسانی ئه‌مریكی داوایان له به‌رپرسانی توركیا كردووه له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی فه‌تۆ گوێ له چه‌ند كه‌سێك بگرن.
دوای ئاماده‌كارییه‌كان شاندێكی ئه‌مریكی كه له داواكاری گشتیی واشنتۆن، داواكاری گشتیی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نیویۆرك، به‌رپرس له وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا، نوێنه‌ری ئێف بی ئای و پسپۆڕی زانیارییه‌كان پێكهاتبوون به یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ر و جێگرانی به‌شی پاشكۆی یاسایی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا چوونه سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئه‌نقه‌ره.
له‌وێش له‌لایه‌ن بریكاری سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئه‌نقه‌ره و لێپرسراوی نووسینگه‌ی لێپرسینه‌وه له تاوانه به‌رنامه بۆ داڕێژراوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئه‌نقه‌ره، ره‌مه‌زان دینچ-ه‌وه پێشوازییان لێكرا. له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی په‌یوه‌ندیداریش له وه‌زاره‌تی دادی توركیا ئاماده‌ی بوون ژماره‌یه‌ك زانیاری دا به شاندی میوان له‌باره‌ی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی.
- دواتر شاندەکان چوونە هۆڵی دانیشتنەکانی دادگای 10 هەمینی سزای قورسی ئاگری.
لەوێ لەرێی پەیوەندی سیستەمی دەنگوڕەنگەوە گوێ لە دوو شایەتحاڵی نهێنی گیرا کە یەکێکیان لە ئیزمیرە بە ناوی نهێنی "Şapka" و عەقیدی پێشوو هاکان بیک و ئەدمیرالی پێشوو خەلیل ئیبراهیم یڵدز بە ناوی نهێنی "Kuzgun". دوای بیک و یڵدز، دواتر لەلایەن جەندرمەوە "ئیمامی سڤیل"ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی كه‌مال باتماز کە لە ١١ی تەمموزی ٢٠١٦ دا چۆتە ئەمریکاو دوای دوو رۆژ گەڕاوەتەوە تورکیا و لە شەوی ١٥ی تەمموزدا لە بنکەی ئاکنجی بووە، هێنرایە هۆڵەکە.
پاشان پارێزەری کۆماریی عەلی ئالپەر سایلان کە ئەرکەکەی لە ئۆفیسی لێپیچینەوەی تاوانی تیرۆری داواکاریی کۆماریی ئەنقەرەیە، لەبارەی هەوڵی کودەتاو فەتۆوە بە سیفەتی "خاوەنی زانیاری" پرسیاری ئاراستەی هەریەک لە باتماز، بیک و یڵدز کرد.
- داواکە لەلایەن ئەمریکاوە کراوە
داوای چاوپێککەوتنەکی شاندەکە لەلایەن ئەمریکاوە ئاراستەی بەرپرسانی داواکاری کۆماریی ئەنقەرە کراوە.