Abdullah Shukur
25 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
بەھۆی شەڕ و پێکدادانەکانی سوپای تورکیا و رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوچەی قەبر ئەلموکری شارۆچکەی ئەلبابی باکووری سووریا سەربازێکی تورکیا شەهید و پێنج سەربازیش برینداربوون.
بەپێی ئەو راگەیەنراوەی کە لە سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا بڵاوکراوەتەوە، ئەمڕۆ کاتژمێر ٥ی ئێوارە، بەھۆی شەڕ و پێکدادانەکانی سوپای تورکیا و رێکخراوی تیرۆریستی داعش، سەربازێکی تورکیا شەهید و پێنج سەربازیش برینداربوون.
راشگەیەنرا کە بریندارەکان راستەوخۆ بەرەو نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.