عه‌نتاب
شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی شاری عه‌نتابی كرد.
شانده‌كه، كه پێکهاتبوو له هەشت په‌رله‌مانتار، به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌جید ئوتهام تۆفیق، له چوارچێوه‌ی دیداره‌كانیدا سه‌ردانی یه‌كه‌كانی هەنارده‌ی باشووری خۆرهه‌لاتی ئانادۆڵوی كرد. له‌و سه‌ردانه‌دا محەمه‌د كارابای، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆنترۆڵ و ئاسایشی به‌رهه‌مه‌كان سه‌ربه وه‌زاره‌تی ئابووری یاوه‌ری شانده‌كه‌ی كرد.
لای خۆیه‌وه عه‌بدولقادر چكماز، سه‌رۆكی یه‌كه‌كانی هەنارده‌ی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو ڕایگه‌یاند: له‌و كۆبوونه‌وه راویژكارییانهی کە ئه‌نجامدراون هه‌وڵیانداوه هه‌نارده‌ی نێوان هه‌ردوولا زیاد بكه‌ن.
چكماز ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه سه‌ردانی ئه‌ندامانی شانده‌كه به‌سوود بووه له رووی بینینی ئه‌و شوێنانەی به‌رهه‌م هه‌نارده‌ی عێراق ده‌كه‌ن له قۆناغی به‌رهه‌مهێناندا ، گوتی: ئێمه هیچ به‌رهه‌مێك هه‌نارده‌ی هیچ وڵاتێك ناكه‌ین تا خۆمان لێی نه‌خۆین. له‌به‌رئه‌وه ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كان له ناوه‌ندێكی زۆر خاوێندا به‌رهه‌مده‌هێنرێن.
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی شاندی په‌رله‌مانی كوردستان تۆفیق، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوویی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیادا هه‌یه و گوتی: به‌شێكی زۆری ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان به‌كارده‌برێت له‌لایه‌ن توركیاوه به‌رهه‌مده‌هێنرێت، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئامانجیانه زیاتر په‌ره بده‌ن به په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تی و بازرگانیه‌كانی نێوانیان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له سه‌ڵاحه‌ددین كاپڵان، سه‌رۆكی یه‌كێتی هه‌نارده‌كارانی فه‌رشی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو و مه‌حسوم ئاڵتونكایا، سه‌رۆكی یه‌كێتی هه‌نارده‌كارانی پاقله‌مه‌نی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو و نوێنه‌رانی كۆمپانیاكان به‌شداریان كرد.
دوای كۆبوونه‌وه‌كان، شاندی په‌رله‌مانی كوردستان چه‌ند كارگه‌یه‌كی ناوچه‌ی پیشه‌سازی عه‌نتابی به‌سه‌ر كرده‌وه.