Mesut Varol,1 23
09 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2019
وان – AA
"دووه‌مین فێستیڤاڵی كولتووری خلیسكه‌ی سه‌ر به‌فر" له شارۆچكه‌ی چاڵدێران-ی پارێزگای وان به‌ڕێوه‌چوو.
له میانی فێستیڤاڵه‌كه‌دا كه له‌لایه‌ن شاره‌وانی چاڵدێران-ه‌وه به‌ڕێوه‌چوو ئاره‌زوومه‌ندانی خلیسكه‌ی سه‌ر به‌فر كه له شار و شارۆچكه‌كانی دیكه‌یشه‌وه هاتبوون له ناوه‌ندی خلیسكه‌ی سه‌ربه‌فری چاڵدێران به‌یه‌ك گه‌یشتن.
فێستیڤاڵه‌كه به خوله‌كێك وه‌ستان وه‌ك رێزگرتن له گیانی شه‌هیدان و سروودی ئیستیقلال ده‌ستی پێكرد.
به‌شداربووانی فێستیڤاڵه‌كه مه‌شخه‌ڵیان داگیرساند و ئاماده‌بوونی هاووڵاتییانش له فێستیڤاڵه‌كه‌دا دیمه‌نێكی ره‌نگاوره‌نگی هێنایه ئارا.
له فێستیڤاڵه‌كه‌دا خه‌ڵات به سه‌ر براوه‌كانی پێشبڕكێی خلیسكه‌ی سه‌ر به‌فردا دابه‌ش كرا.