زەیدی شەدادییەکان لە دووری ٤٢ کیلۆمەتری قەرس، لە سەر رێگای ھەوریشم لە سەر سنووری ئەرمەنستان کە پێش ٦٠٠ ساڵ پێش زایین شوێنی شارستانێتی و ئاسەوارە مێژووییەکان بووە، بە ھۆی زۆر بەرزبوونی لە وەرزی زستاندا سپی پۆش بوو و کەوتە ژێر بەفرەوە.
ئەو شارە کە وەکو شاری دنیا دەناسرێ و ھێشتا لە نێوخۆیدا خاوەنداریەتی زیاتر لە ٢٠ ئاسەواری مێژوویی دەکا، لەگەڵ شوراکانی کە درێژاییان چوار ھەزار و ٥٠٠ مەتر و بەرزاییەکانیان ھەشت مەترە، یەکپارچە کەوتووەتە ژێر بەفرەوە.
ئەو شارە لە رۆژئاوای رووباری ئاراس لە سەر رووبەری ٧٨ ھەکتار زەویدا دروست کراوە، لە تەمەنی خۆیدا خاوەن ماڵی بۆ ئورارتو، ئیسکێت، پارس، مەقەندۆن، پارت، ئەرمەنی، ساسانی، ئێران، رۆم، بیزانس، ئەمەوی، عابادی، شەدادی، سەلجوقی، مەغۆل، ئیلھانلی، قەرەقۆیونلو، ئاککۆیونلو، عوسمانی، گورجو و روس کردووە و ئاسەواری ھەموو ئەو نەتەوە و شارەستانێتیانەی پێوە دیارە، جار جار ژمارەی دانیشتوانی ١٠٠ ھەزاری تێپەڕاندووە بەڵام دوای زەمین لەرزە گەورەکانی ساڵی ١٦٠٠ وردە وردە چۆڵکراوە.