Ulaş Güven
24 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2018
هه‌كاری - AA
له شارۆچكه‌ی یوكسه‌كۆڤا سەربە پارێزگای هه‌كاری، كرێكارانی بیناکاری له مانگی ره‌مه‌زاندا ئارەق ده‌ڕێژن بۆ په‌یداكردنی بژێوی ژیانیان.

كرێكارانی بیناكاری كه له هه‌لومه‌رجی سه‌ختدا په‌رستشه‌كانیان به‌جێده‌گه‌یه‌نن له هه‌مان كاتدا كارده‌كه‌ن و نان په‌یدا ده‌كه‌ن.
بهدیرهان چاكجی كه یه‌كێكه له كرێكارانی بیناکاری، باس له‌وه ده‌كات كه بۆ په‌یداكردنی بژێوی خێزانه‌كه‌ی له مانگی ره‌مه‌زاندا كار ده‌كات.

چاكجی باسی له‌وه كرد كه ماوه‌ی 15 ساڵه له كاری بیناکاریدا كارده‌كات و گوتی: "كاره‌كه‌مم خۆشده‌وێت. له مانگی ره‌مه‌زاندا به هۆی ئه‌وه‌ی بهرۆژووین كه‌مێك كاره‌كه سه‌خت ده‌بێت، به‌ڵام ناچارین و به‌دوا بژێویداین".

كرێكارێكی دیكه به ناوی ئایدن كایا باسی له‌وه كرد كه ماوه‌ی 10 ساڵه ئه‌و كاره ده‌كات و خێزانداره و باوكی دوو منداڵه و گوتی: "له هه‌لومه‌رجی سه‌ختدا كارده‌كه‌ین. له مانگی ره‌مه‌زاندا رۆژووه‌كانمان ده‌گرین. ئه‌و كاره‌ی ده‌یكه‌ین زۆر قورسه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا به‌دڵخۆشیه‌وه ئه‌نجامیده‌ده‌ن".