k
04 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن لەبارەی سه‌ردانه چاوەڕوانکراوەكهی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان بۆ رووسیا رایگەیاند : "لە کاتی چوونمان بۆ مۆسکۆ بابەتی سەرەکیمان بریتی ده‌بێت لە دەستەبەرکردنی ئاگربەستی بەپەلە لەچوارچێوەی رێککەوتنی ئیدلب کە لەگەڵ رووسیا واژوومانکردووە".
ئیبراهیم کاڵن دوای كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌تی توركیا به سه‌رۆكایه‌تی سهركۆمار ئه‌ردۆغان له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
کاڵن لەبارەی سه‌ردانه چاوەڕوانکراوەكهی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان بۆ رووسیا، رایگەیاند: "لە کاتی چوونمان بۆ مۆسکۆ بابەتی سەرەکیمان بریتی ده‌بێت لە دەستەبەرکردنی ئاگربەستی بەپەلە لەچوارچێوەی رێککەوتنی ئیدلب کە لەگەڵ رووسیا واژوومانکردووە".
کاڵن راشیگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر ده‌سته‌به‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بكرێت به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌منیی، خۆویست و شكۆمه‌ندانه، ئه‌وا پێویسته مه‌رجه‌كانی له گۆڕه‌پانی سووریادا پێكبهێنرێت".
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لەبارەی راگەیاندنی ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە مانگی نیساندا لە لایەن رژێمی ئەسەده‌وه، رایگه‌یاند: "دەمەوێ دووبارە ئاماژە بەوە بکەم کە ئەمە ھیچ شەرعییەتێکی نییە و، ھیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ ئەو ھەڵبژاردنانەی پێشتر کراون، ھاوکات لە تێڕوانینی ئێمە و لە تێڕوانینی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و گەلی سووریادا، ئەو هەڵبژاردنە ھیچ شەرعییەتێکی نییە".
کاڵن سه‌باره‌ت به کردنەوەی سنوور بە رووی کۆچبەراندا، گوتی: "ئێمە ھیچ کەسێک لە دەرەوەی ئیرادەی خۆی لێرەدا راناگرین. ھاوکات لایەنی بەرامبەریش کە یۆنان و بولگاریا و وڵاتانی دیکەی ئەورووپا دەگرێتەوە. ناچارن لەسەر بنەمای یاسای نێودەوڵەتیی و مرۆییه‌كان ئەو خەڵکە وەربگرن".
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا،گوتیشی: "یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كه توانی به په‌له سندوقێكی هاوكاری به بڕی ١٠٠ ملیۆن بۆ یۆنان ده‌سته‌به‌ر بكات كه ده‌وروبه‌ری ١٠٠ هه‌زار په‌نابه‌ری وه‌رگرت، به‌ڵام كاتێک دێته سه‌ر باسی توركیا كه میوانداری نزیکەی چوار ملیۆن په‌نابه‌ر ده‌كات بێ هه‌ڵوێسته، ئه‌وه دووفاقییه له‌كاتێكدا باسی بیرۆكراسی و یاسادانانیش ده‌كات''.