Yusuf Aydın Deniz
21 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "(فه‌تۆ) هه‌موو داواكاریی ئێمه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی بڕیاری ده‌ستگیركردنیان هه‌یه و دۆسیه له‌دژیان بوونی هه‌یه، هاووڵاتیی كۆماری توركیان و له ئێستادا له ئه‌مریكا ده‌ژین، راده‌ستی كۆماری توركیا بكرێنه‌وه و ببرێنه به‌رده‌م دادگا. چاوه‌ڕوانییمان ئه‌وه‌یه كه ئیداره‌ی تره‌مپ هه‌نگاوی به‌رجه‌سته له‌باره‌ی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه‌وه بنێت".
ئیبراهیم كاڵن، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دیدارێكی فه‌رمی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ رژێمی دیمه‌شق له ئارادا نه‌بووه و گوتی: "به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجی نائاسایی به پێویستی زانی ئه‌وا ده‌كرێت له پێناو چاره‌سه‌ركردنی چه‌ند كێشه‌یه‌كی دیاریكراودا یه‌كه په‌یوه‌ندیداره‌كانمان، واتا یه‌كه‌ی هه‌واڵگریمان كه مه‌به‌ستمانه راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ دیداری دیاریكراو دروست بكات. ئه‌وه له‌نێو ئه‌ركی سه‌ره‌كی یه‌كه‌ی ههواڵگریماندایه".
گوتیشی: "وه‌ڵاممان بۆ ئه‌وانه‌ی كه به‌رده‌وام پێمان ده‌ڵێن 'پێویسته ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین بوه‌ستێت و به‌مشێوه‌یه و به‌و شێوه‌یه بێت'، ئه‌مه‌یه؛ قه‌رزاری هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ هیچ كه‌سێك نیین. كۆماری توركیا ئه‌وه ئه‌نجامده‌دات كه پێویسته بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی".
سه‌باره‌ت به هه‌وڵی گرووپه تیرۆریستیه‌كانی پشتیوانانی رژێم بۆ چوونه ناو عه‌فرین، كاڵن گوتی: "ئایا ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ده‌توانن دووباره هه‌وڵێكی له‌و شێوه‌یه بده‌نه‌وه؟ ره‌نگه. به‌ڵام رێوشوێن له‌و باره‌یه‌وه گیراوه‌ته‌به‌ر. هه‌ر هه‌نگاوێك له‌وێ بنرێت بۆ پشتیوانیكردنی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌یه‌ده/یه‌په‌گه ئه‌وا به‌لای ئێمه‌وه راسته‌وخۆ له یه‌ك ریزدایه له‌گه‌ڵ رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان و ده‌بنه ئامانجی شه‌رعیمان".
هاوكات سه‌باره‌ت به هاوپه‌یمانی كۆماری، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا كاڵن رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر كاراكته‌ری دیكه هه‌بێت بیه‌وێت به‌شداربێت ئه‌وا له‌سه‌ر ناوی 'هاوپه‌یمانی كۆماری' كراوه‌یه به‌ڕووی هه‌موواندا. خوازیاری له‌خۆگرتنی هه‌موو كۆماری هه‌یه".