Hemn Baban
03 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 04 ئادار 2018
سیواس - AA
ئاغزی تامیز کە لە به‌ڕێوه‌به‌رایەتی پاككردنەوە سەر شاره‌وانیی سیواس كارده‌كات و نزیكه‌ی 20 ساڵه به كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ندین كه‌لوپه‌ل له نێو ئه‌و خوڵ و خاشاکانەی كۆیان ده‌كاته‌وه خۆی سه‌رقاڵ كردووه و له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا هه‌ڵیانده‌گرێت كه وێنه و پوولی دارایی و پاره‌ی كاغه‌ز و كانزایی و ئامێری تەلەڤیزیۆن و به‌رداخ و ته‌سبیح و چه‌ندین كارتی داوه‌تنامه‌ی ئاههنگهكانیشیان لەنێودایە.
له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاغزی تایمز گوتی: "ئاره‌زووم بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كهلوپهلهکان وایان لێكردووم كه پێش 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ست به كۆكردنه‌وه‌یان بكه‌م، پاشان ده‌ستم به‌كاركردن كرد له شاره‌وانیی سیواس كه 10 ساڵ ده‌بێت لێره‌ش به‌رده‌وامم".
تایمز گوتیشی" توانییم كۆمه‌ڵێك شتی زۆر كۆبكه‌مه‌وه كه به‌هادارن و له‌نێو زبڵهكاندا دەمدۆزینهوه، هه‌روه‌ها هاوڕێكانیشم ئه‌وه‌ی ده‌ستیان بكه‌وێت بۆم ده‌هێنن، من ئێستا خانووم نییه، ئه‌گه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانم بفرۆشم ده‌توانم بە پارەکەی خانوویه‌ک بكڕم".
سه‌رۆكی شاره‌وانیی سیواس، سامی ئایدن سه‌ردانی ئه‌و شوێنه‌ی كرد كه كه‌لوپه‌له‌كانی تێدا هه‌ڵگیراوه و سه‌رسامی خۆی بەو كه‌لوپه‌لانه نیشاندا.