Nurten Aslan,Mohammed Baqi Hussein
18 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2019
دیاربه‌كر - AA
خێزانێك كه له‌به‌رده‌م مه‌ترسیی خنكاندابوون له شارۆچكه‌ی سیلڤانی دیاربه‌كر له لایه‌ن كه‌سێكی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته‌وه رزگاركران.
پیاوێك كه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا به مه‌به‌ستی سه‌یرانكردن سه‌ردانی پردی مالابادیی مێژوویی كردووه له شارۆچكه‌ی سیلڤان له كاتێكدا منداڵه‌كه‌ی به‌باوه‌شه‌وه بووه، قاچی خزاوه و كه‌وتووه‌ته نێو زێی باتمانه‌وه و هاوسه‌ره‌كه‌شی ده‌ستبه‌جێ چووه‌ته نێو ئاوه‌كه.
خه‌یره‌ددین ئاتیز كه هاووڵاتییه‌كی خاوه‌ن پێداویستیی گوندی مالابادییه و توانای بیستنی نییه، توانی ده‌ستبه‌جێ به‌هانای خێزانه‌كه‌وه بچێت و له ئاوه‌كه ده‌ریان بهێنێته‌وه.
دیمه‌نی كاتی ده‌رهێنانه‌وه‌ی خێزانه‌كه له‌نێو ئاوه‌كه له لایه‌ن هاووڵاتییه‌كه‌وه تۆماركراوه.
ئاتیز كه باوكی چوار منداڵه، به‌زمانی ئاماژه رووداوه‌كه‌ی بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو باسكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه باوكه‌كه پێی خزاوه و بهمنداڵهكهوه كه‌وتووه‌ته ئاوه‌كه و دواتر دایكه‌كه‌ش چووته نێو ئاوه‌كه‌وه.
كاتێك ئاتیز ئه‌مه‌ی بینیوه ده‌ستبه‌جێ به‌هانایانه‌وه چووه و سه‌ره‌تا منداڵه‌كه‌ی رزگاركردووه و دواتر به هاوكاریی خه‌ڵكی ده‌ورووبه‌ری، دایك و باوهكهكهشی رزگاركردووه.