Hemn Osman
05 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2016
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا نومان كورتوڵموش رایگه‌یاند "سعوودیه و ئێران، دوو وڵاتی گرنگی جیهانی ئیسلامین. بارگرژی نێوان ئه‌و دوو وڵاته، به‌رمیله باروته و هاوكار نابێت له ئاشتی ناوچه‌كه‌ماندا. هیوادارین هه‌ردوو وڵات به ئارامی هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن و كێشه‌كه به دانوستان چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
كورتوڵموش، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و تیایدا رایگه‌یاند "سعوودیه و ئێران، دوو وڵاتی گرنگی جیهانی ئیسلامین. بارگرژی نێوان ئه‌و دوو وڵاته، به‌رمیله باروته و هاوكار نابێت له ئاشتی ناوچه‌كه‌ماندا. هیوادارین هه‌ردوو وڵات به ئارامی هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن و كێشه‌كه به دانوستان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. ئه‌و هێرشانه‌ی له ئێران كرانه سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی نوێنه‌رانی بیانی مایه‌ی قبووڵ كردن نییه، هه‌روه‌ها توركیا له‌گه‌ڵ سزای له‌سێداره‌دانیشدا نییه".