Mohammed Baqi Hussein
31 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2016
دانیشتوانی شارۆچكه‌ی نارمانی سه‌ربه ئهرزەڕووم، وه‌ك نه‌ریتێك ساڵانه له مانگه‌كانی تهمووز، ئاب و ئه‌یلوولدا ساوه‌ر ده‌كوڵێنن.
ساوه‌ر كوڵاندنیش وه‌ك هه‌موو كاره‌كانی دیكه ئه‌ركی زۆره و خه‌ڵكی یارمه‌تیی یه‌كتر ده‌ده‌ن تێیدا.
دوای شۆردنه‌وه‌ی گه‌نمه‌كه ده‌كرێته مه‌نجه‌ڵی گه‌وره‌وه و له‌سه‌ر ئه‌و ئاگردانانهی له‌كۆڵانه‌كاندا ئاماده‌كراون داده‌نرێن.
له‌سه‌ر حه‌سیر كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته راخراون گه‌نمه‌كه دوای كوڵانی بڵاوده‌كرێته‌وه تا وشكبێتهوه. هاوكات خه‌ڵكی له مه‌نجه‌ڵه لهكوڵهكه كۆده‌بنه‌وه و به‌ده‌م چا خواردنه‌وه و گه‌نمه‌شامی برژاندنه‌وه، كاته‌كه‌یان به قسه‌ی خۆش به‌سه‌رده‌به‌ن.
حه‌مزه ئاكیۆڵ كه یه‌كێكه له‌و هاووڵاتیانه‌ی نه‌ریتی ساوەر كوڵاندن درێژه پێده‌ده‌ن بۆ ئانادۆڵو دوا و گوتی: "ئه‌و گه‌نمه‌ی له زه‌وییه‌كانی خۆمان به‌رهه‌می ده‌هێنین، ده‌یشۆینه‌وه و بۆماوه‌ی نیو سه‌عات تا سه‌عاتێك له‌مه‌نجه‌ڵی گه‌وره‌دا دهیكوڵێنین و پاشان له‌سه‌ر حه‌سیر بۆ ماوه‌ی رۆژێك هه‌ڵیده‌خه‌ین تا وشكده‌بێته‌وه. دواتر ده‌یبه‌ین بۆ ئاش. دواتر ساوهرهكه بهبادهكهین و توێكڵی ده‌نكه گه‌نمه‌كه‌ی لێ جیاده‌كه‌ینه‌وه و به‌مجۆره پێداویستیی زستانمان ئاماده‌ده‌بێت. ئاماده‌كردنه‌كه‌ی سه‌خته به‌ڵام تامی زۆر خۆشه. زستانان له‌م ساوه‌ره كه ورد و درشتی جیاده‌كرێته‌وه، چێشتی ساوه‌ر و كفته و شۆربای لێ دروستده‌كرێت".