ئه‌نقه‌ره
سەرۆك فراكسیۆنی ھەدەپە پەروین بوڵدان سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی دایه‌وه.
له پرسیارێكدا لەبارەی ئەوەی له كۆبوونهوهکەیاندا له‌گه‌ڵ ئاكدۆغان هیچ داواكارییه‌كیان ده‌بێ؟ بوڵدان ئاماژه‌ی به روونكردنه‌وه‌كانی به‌شیر ئاتاڵای كرد كه رایگه‌یاندبوو "قۆناغی چاره‌سه‌ریی به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف به‌ڕێوه‌ده‌چێت." و گوتی: "له‌مه‌ودوا ده‌توانرێ هه‌نگاوی پراکتیكی بهاوێژرێت. داواكاری ئێمه روون و ئاشكرایه، رۆژی دووشه‌ممه له‌گه‌ڵ ئاكدۆغان كۆده‌بینه‌وه و ئه‌م باسانه تاوتوێ ده‌كه‌ین."
له پرسیارێكی دیكه‌دا كه ئایە له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گۆڕینی شوێنی ئۆجه‌لان و داواكاری سكرتێر دێته رۆژه‌ڤه‌وه؟ بۆڵدان گوتی: "ئێستا رۆژه‌ڤمان دیاری نه‌كردوه. تاوتوێكردنی ئه‌م بابه‌تانه له ئێستادا دروست نابێت."
له پرسیارێكیدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داواكارییان ده‌بێ؟ سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی هه‌ده‌په ئیدریس باڵوكهن گوتی: "له‌سه‌ر نه‌هێشتنی كێشه‌كانی ئێستا و خێراكردنی قۆناغی چاره‌سه‌ریی ئه‌وه‌ی پێویست بێت تاوتوێی ده‌كه‌ین."
باڵوكهن له پرسیاری "له‌سه‌ر نه‌هێشتنی كێشه‌ی ئێستا، مه‌به‌ستتان به‌شداركردنی ئۆجه‌لانه له پڕۆسه‌كه؟" گوتی: "بێگومان، داواكارییه‌كانمان هه‌م پێكهێنانی كه‌شوهه‌وایه‌كی لهبارە بۆ دانوستان و هه‌م جێبه‌جێكردنی رێگه‌ی كاركردنه بۆ دانوستانه‌كان. مه‌به‌ست له رێگه‌ی كاركردن سكرتێریش له‌خۆ ده‌گرێ. سه‌یركردنی پرسەکە ته‌نیا له رووی سكرتێردا دورست نییه، بێجگه لەوە پێكهێنانی ده‌سته‌ی چاودێری و ده‌سته‌ی ناوبژیوانی بێلایه‌نه."
ئیدریس باڵوكهن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه تاوتوێكردنی ئه‌و بابه‌ته له‌به‌رده‌م میدیاكان به دروست نازانن و پێویسته رێگه‌ی كاركردن فراوان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان به ئاسایی قسه بكه‌ن و گوتی: "لایه‌نێك مه‌رج داده‌نێ و لایه‌نێكیش ناچار ده‌بێ مه‌رجه‌كه قبوڵ بكا. ئه‌م ره‌فتارانه هۆكار دێنێته كایه‌وه."