Alper Atalay,Muhammet Ali Kemal,Ramal Abdullah Mahmood
17 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره- AA
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌په‌ده، په‌روین بوڵدان سه‌باره‌ت به بانگه‌وازی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له لایه‌ن سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر بڕیارێكتان داوه، ئه‌وا ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی گه‌لان، پێتان ده‌ڵێین ئه‌وه ئه‌رز و ئه‌وه گه‌ز. ئێمه ئاماده‌ین بۆ هه‌ڵبژاردنیش".
په‌روین بوڵدان له میانی كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له په‌رله‌مانی توركیا، گوتارێكی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌و سه‌ردانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی پارته‌كه‌یدا بۆ هه‌رێمی كوردستانی عێراق ئه‌نجامیانداوه زۆر گرنگ بووه و له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كانیانه‌وه قسه‌یكرد.
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌په‌ده سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا بۆ سه‌ر رژێمی ئه‌سه‌د دوا و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد به دڵنیاییه‌وه ئه‌وان لایه‌نگری به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی نیین و هه‌موو كاتێكیش ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه ئه‌مه تاوانێكه دژی مرۆڤایه‌تیی و تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چاره‌سه‌ر له‌ڕێگه‌ی بۆمبه‌كانه‌وه نابێت، به‌ڵكو به‌وه ده‌بێت كه به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م چه‌كانه له‌ڕێگه‌ی شاندی بێلایه‌نه‌وه ئاشكرابكرێن، دادگاییبكرێن و سزابدرێن.
په‌روین بوڵدان باسی له‌وه‌كرد كه سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به سوپای سووریای ئازاد رایگه‌یاندووه "ئه‌وان دژی تیرۆریستان، مولحید و بێ باوه‌ڕه‌كان ده‌جه‌نگن" و رایگه‌یاند "به توندی ره‌خنه‌ی لێده‌گرین و ئیدانه‌ی سه‌ركۆمارێك ده‌كه‌ین كه خۆی به موسڵمان ده‌زانێت و خه‌ڵكی عه‌فرین بە مولحید و بێ باوه‌ڕ ناوده‌بات".
- "ئێمه ئاماده‌ین بۆ هه‌ڵبژاردن"
سه‌باره‌ت به بانگه‌وازه‌كه‌ی باخچه‌لی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت، په‌روین بوڵدان باسی له‌وه‌كرد كه باخچه‌لی بێ ئاگاداریی ئه‌ردۆغان بڕیارێكی له‌وشێوه‌یه راناگه‌یه‌نێت و گوتی: "ده‌وله‌ت باخچه‌لی باسی هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خت ده‌كات. له كاتێكدا باری نائاسایی به‌رده‌وام بێت ئه‌م وڵاته چۆن به‌رگه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌گرێت؟ له كاتێكدا یاسای نادیموكراتیانهتان ده‌ركردوون و كه یاساكانی هه‌ڵبژاردن هه‌بن ئه‌و وڵاته چۆن دیموكراسیانه بچێته ناو ئه‌و پرۆسه‌یه‌وه؟ ئه‌گه‌ر بڕیارێكتان داوه وه‌ك پارتی دیموكراتی گه‌لان پێتان ده‌ڵێین ئه‌وه مه‌یدان. ئێمه ئاماده‌ین بۆ هه‌ڵبژاردن. سه‌رۆك لقه‌كانمان لێره‌ن و پێیان ده‌ڵێین خۆتان ئاماده بكه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت. داوا له هێزه دیموكراتی و ژنان و چهپڕەو و سۆسیالیسته‌كان ده‌كه‌ین و ده‌ڵێین كاتی ده‌ركردنی ئاكه‌په له ده‌سه‌ڵات و لابردنی هاتووه ئه‌مه‌ش به هه‌ڵبژاردن ده‌بێت. با ئه‌وان به‌رده‌وام بن له چڕینی گۆرانی عه‌فرین كه ده‌چوونه عه‌فرین گوتیان "زلـله‌یه‌كی عوسمانییان لێ ده‌ده‌ین و ده‌چین' ئێمه‌ش لێره‌وه پێیان ده‌ڵێین. ئاماده‌بن زلـله‌ی كورد بخۆن له هه‌ڵبژاردنه‌كان. زلـله‌یه‌كی وا ده‌خۆن به ده‌ستی كورد ئه‌و گۆرانیانه‌ی له كاتی چوونتان بۆ عه‌فرین ده‌یڵێین له قورگتاندا گیر ده‌بێت. كوردان خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كان زلـلهتان لێ بده‌ن".
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌په‌ده، په‌روین بوڵدان به ئاماژه‌دان به ره‌وشی ئابووری تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ باسكردنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له لایه‌ن باخچه‌لی-یه‌وه جارێكی دیكه به‌های دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر لیره‌ی توركی به‌زربوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و گوتی: "ئه‌وه‌ی دۆلاری به‌و ئاسته گه‌یاندووه لۆبی ئاكه‌په-مه‌هه‌په و باری نائاساییه. ئه‌م خاڵه‌ی ئابووری به هۆی ئه‌و سێ لۆبییه‌وه پێی گه‌یشتووه دیاره".